کۆمپانیای سامسۆنگ بەردەوامە لە دروستکردنی روونمای نوێ ، لە نوێترین کاریدا توانیویانە دوو روونمای نوێ دروست بکەن.
جێی باسە ئەم دوو روونمایە لە جۆری The wall یەکێک لەم روونمایە قەبارەکەی ۱٤٦ ئینج و لە توانایدایە کوالیتی ٤ کەی بگوازێتەوە.
دووەم روونما قەبارەکەی ۸٥ ئینج و بە کوالیتی ۸ کەی بەرهەمی هێناوە ، ئەمەش ئەبێتە کێبرکێیەک لەگەڵ کۆمپانیای ێڵ جی کە چەند رۆژێک پێش ئێستا روونمایەکی بە قەبارەی ۷٦ ئیبج و کوالیتی ۸ کەی بەرهەم هێنا.
ئاماژە بەوە کراوە لەو دوورنمایەی کە سامسۆنگ بەرهەمی هێناوە تەکنیکی” MicroLED” تیادا بەکارهاتوە .
وە وابریارە ئەم دوو روونمایەی کۆمپانیای سامسۆنگ لە پێشەنگایەکی تەکنەلۆژی نمایش بکرێت کە پێشبینی دەکرێت لە کۆتایەکانی مانگی شوبات تایبەتمەندیەکانی بخرێتەروو.
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت