مایكرۆسۆفت نوێترین لاپتۆپی بەرهەمهێنا بەناوی Surface Laptop, Surface Book لاپتۆپی “Surface Laptop ” بە یەكێك لە باشترین لاپتۆپەكان دادەنرێت، لەم دواییەدا مایكرۆسۆفت نەوەیەكی نوێی ئەم لاپتۆپەی بەرهەم هێنا كە بە Surface Book 2 ناسراوە، مایكرۆسۆفت ئاماژەی بەوە کردوە كە لاپتۆپی ناوبراو دوو قات بەهێزترە لە لە لاپتۆپی جۆری ماك بووكی كۆمپانیای ئەپڵ.
• تایبەتمەندیەکانی لاپتۆپی ” Surface Laptop”
لاپتۆپەکە پڕۆسێسەرێکی “Core M3 “و ٤گێگابایت ڕامەکەی و ۱۲۸گێگابایت بیرگەی SSDیە و نرخەکەی ٧٩٩ دۆلارە، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئاماژەی بەوە کردوە پێشتر ئەم لاپتۆپە هەرزانترین جۆری لاپتۆپەکە بوو نرخی ٩٩٩ دۆلاربوو و خاوەن پڕۆسێسەری بوو لە جۆری Core i5، ئەو جۆرە گرانترەی پێشتر چەند جارێک نرخی داشکێندراوە بۆ ٨٠٠ دۆلار بۆیە وابریارە هەر زوو جۆرە نوێیەکەی لاپتۆپی مایکرۆسۆفت داشکاندنی بۆ بکرێت و بە کەمتر لە ٧٩٩ دۆلار بەردەست ببێت.
– دووەم جۆری نوێی لاپتۆپی مایکرۆسۆفت “Surface Book 2”
• لاپتۆپی دووەم قەبارەی ڕوونماکەی ١٣.٥ ئینچ، پرۆسێسەری Core i5 و ۸گێگابایت ڕامەکەی و ۲٥٦ گێگابایت بیرگەی SSD و نرخی ١٤٩٩ دۆلاربوو، نوێترین لاپتۆپی جیاوازی ئەوتۆی نییە بیرگەکەی گێگابایت لە جۆری SSDیە نەوەک ٢٥٦گێگابایت، نرخەکەی ١١٩٩ دۆلارە.