ماسنجەری فەیسبووک چەند تایبەتمەندیەکی نوێ زیاد دەکات
لە نوێترین تایبەتمەندیەکانی ئاپی ماسنجەری کۆمپانیای فەیسبووک ئەوەیە کەدەتوانی نامەکانت ئینکریپت بکەی،
واتە وا بکەیت نامەی کەسێک تەنها لەسەر مۆبایلەکەت نیشان بدات.
وەک لەم وینەیە ئاماژەی پێکراوە کە ئەم تایبەتمەندیە زیاد کراوە دوگمەی سیکریت کۆنڤێرزەیشن زیاد کراوە.
دوای داگرتنی دوگمەی Secret Conversation راستەوخۆ ئەم نامەیە وا لێ دەکات کە تەنها لەسەر ئەم مۆبایلە بکرێتەوە. ئەگەر هاتوو ماسنجەرت لەسەر مۆبایلێکی تر کردەوە یاخود فەیسبوکت لەسەر کۆمپوتەرێکی تر کردەوە ئەوا ئەم نامەیە بوونی نیە.
ئەمەش زیاتر بۆ پاراستنی نامە تایبەتیەکانە.
تایبەتمەندیەکی تر ئەوەیە کە کات بۆ نامەکانت دابنێی وەک لەم وێنەیه روون کراوەتەوە.
بۆ نمونە دەتوانی وا بکەیت دوای ئەوەی نامەکە خوێندرایەوە لای کەسی بەرامبەر، ئەوا راستەوخۆ دوای ماوەی دیاری کراو بسڕێتەوە.