کۆمپانیای هواوه‌ی چینی یه‌کێكه له‌و کۆمپانیا ته‌کنه‌لۆژیانه‌ی که له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رچاو گه‌شه‌ی کردوه، به تایبه‌ت له بواری مۆبایله هۆشمه‌نده‌کاندا، که له ئێستادا یه‌کێكه له پـڕداهاتترین بواره‌کان بۆ کۆمپانیا ته‌کنه‌لۆژیه‌کان و، به‌شێکی زۆر له گه‌وره کۆمپانیاکان به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی پشتی پێ ده‌به‌ستن وه‌کو سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ به‌ده‌ست هێنانی داهاتێکی باش، چونکه مۆبایله هۆشمه‌نده‌کان له ئێستادا ده‌توانین بڵێین زۆرترین فرۆشی هه‌یه له جیهانی ئامێره ئه‌لیکترۆنیه‌کاندا، و گه‌وره کۆمپانیاکانیش به به‌رهه‌مه ناوازه‌کانیان ڕکابه‌ریه‌کانی ئه‌و بواره‌یان زۆر چڕتر کردۆته‌وه، هه‌تا گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که هه‌ڵبژاردنی یه‌كێك له مۆبایله هۆشمه‌نده نوێیه‌کان بۆ کڕیار کارێکی سه‌خته!
کۆمپانیای هواوه‌ی له‌م بواره‌دا به شێوه‌یه‌کی زۆرباش جێگه‌ی خۆی له دڵی به‌کارهێنه‌راندا کردۆته‌وه، چونکه یه‌کێکه له‌و کۆمپانیایانه‌ی که به هه‌مه جۆری مۆبایله‌کانی ناسراوه، هه‌ر له مۆبایلی ئاست به‌رز و گران به‌هاوه هه‌تا مۆبایلی ئاست نزم و که‌م نرخ، هه‌ر جۆره مۆبایلێکت بوێت لای هواوه‌ی ده‌ستت ده‌که‌وێت، به نرخێکی گونجاوتر به به‌راورد به کۆمپانیا کۆن و به ئه‌زموونه‌کانی وه‌کو ( سامسۆنگ، سۆنی، ئه‌پڵ …. ) .
له ئێستادا له هه‌رێمی کوردستانیش خواستێکی زۆر له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی کۆمپانیا چینیه‌که هه‌یه، به هۆی گونجاوی نرخی به‌رهه‌مه‌کانی کۆمپانیاکه و خراپی باری گوزه‌رانی خه‌ڵكی به شێوه‌یه‌کی گشتی.
بۆیه به باشمان زانی پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بۆ دواین به‌رهه‌می تایبه‌تمه‌ندی به‌رزی کۆمپانیاکه ( هواوه‌ی P10 plus ، P10 ) بکه‌ین، له ڕووی تایبه‌تمه‌ندی و خاڵه به‌هێز و لاوازه‌کانی مۆبایله‌که‌وه.
( P10 plus و P10 ) له کۆنگره‌ی MWC له ساڵی 2017 دا ڕاگه‌یه‌ندران، که یه‌كێك بوون له باشترین ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له کۆنگره‌که‌دا ڕاگه‌یه‌ندران، مۆبایله‌کان خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی نموونه‌یین، لێره‌دا ئاماژه به دیارترین تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی هه‌ردوو مۆبایله‌که ده‌که‌ین :
Huawei P10 | |
ڕوونما | 5.1 ئینج، له جۆری IPS-NEO LCD به ڕوونی 1080×1920 پێکسڵ |
پرۆسێسه‌ر | Kirin 960 |
رام | 4 گێگابایت |
بیرگه‌ی ناوه‌کی | 32 / 64 گێگابایت، |
کامێرا | کامێرای پشته‌وه له دوو کامێرا پێکهاتووه، یه‌که‌میان 20 مێگاپێکسڵ |
باتری | 3200 ملی ئه‌مپێر |
سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ر | ئه‌ندرۆید 7.0 |
Huawei P10 Plus | |
ڕوونما | 5.5 ئینج، له جۆری IPS-NEO LCD به ڕوونی 1440×2560 پێکسڵ |
پرۆسێسه‌ر | Kirin 960 |
رام | 4 / 6 گێگابایت |
بیرگه‌ی ناوه‌کی | 64 گێگابایت بۆ ڕامی 4 گێگابایت و، 128 گێگابایت بۆ ڕامی 6 گێگابایت |
کامێرا | کامێرای پشته‌وه له دوو کامێرا پێکهاتووه، یه‌که‌میان 20 مێگاپێکسڵ |
باتری | 3750 ملی ئه‌مپێر |
سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ر | ئه‌ندرۆید 7.0 |
مۆبایله‌کان دواین وه‌شانی ڕووکاره تایبه‌ته‌که‌ی کۆمپانیای هواوه‌ییان له‌سه‌ر جێگیر کراوه که ناسراوه به ( EMUI 5.1 ).
دووریه‌کان : P10: 145.3 x 69.3 x 6.98mm ، P10 Plus: 153.5 x 74.2 x 6.98mm
کێش : P10: 145g ، P10 Plus: 165g
ڕه‌نگه‌کان : شینی سه‌رسامکه‌ر ، ڕه‌شی کاربۆنی ، زێڕی سه‌رسامکه‌ر ، زێڕی شکۆمه‌ندانه ، گوڵی زێڕی ، سه‌وز ، سپی ، زیوی.
لاشه و ڕوونمای مۆبایله‌کان له شووشه‌ی گۆریللا گلاس 5 دروست کراون ( بۆ تێگه‌یشتن؛ هه‌مان شووشه‌یه که له درووست کردنی گالاکسی +S8/S8 دا به‌کارهاتووه )، که شووشه‌یه‌کی به‌هێزه و به‌رگریه‌کی به‌هێزی هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌و به‌رکه‌وتنانه‌ی که ده‌شێت زیانی پێ بگه‌یه‌نن.
هه‌روه‌ها کامێرای مۆبایله‌کان به یه‌کێك له باشترین کامێراکان له‌سه‌ر ئاستی مۆبایله هۆشمه‌نده‌کان، چونکه له لایه‌ن ماڵپه‌ڕی ( DxOmark )ـه‌وه 87 نمره‌ی پێ دراوه، که هه‌مان نمره‌ی ( Galaxy S7/S7 Edge و Sony Xperia XZ )ـن، زۆربه‌مان توانا نایابه‌که‌ی کامێرای ئه‌م دوو مۆبایله‌مان بینیوه بۆیه به دڵنیاییه‌وه توانستی کامێرای ( P10 و P10 plus ) یش له‌وان که‌متر نابێت.
کۆمه‌ڵێك خاڵی به‌هێزی دیکه‌ی مۆبایله‌کان :
لاشه‌یه‌کی پته‌و، دیزاینێکی سه‌نجڕاکێش.
هه‌بوونی کۆمه‌ڵێك ڕه‌نگی جوان و سه‌نرجڕاکێش.
ڕووکار‌ی مۆبایله‌که ( EMUI 5.1 ) زۆر باشتره له نه‌وه‌کانی پێش خۆی.
ڕوونمایه‌کی باش.
کامێرایه‌کی زۆر باش.
قه‌باره‌یه‌کی گونجاو.
درێژی ژیانی باتری.
ئه‌وه‌ی باسمان کرد خاڵه به‌هێزه‌کانی مۆبایله‌کان بوون، که ده‌شێت حه‌زی کڕیار بۆ لای خۆیان ڕابکێشن، به‌ڵام به‌شێك له شاره‌زایان چه‌ند شتێکیان بۆ دیاری کردووین به خاڵی لاوازی مۆبایله‌کانی ده‌زانن، دیارترینیان:
کوالێتی ده‌نگۆکانی مۆبایله‌کان له ئاستی پێویستدا نین.
کارپێکردنی نه‌رمه‌واڵه‌ی کامێرا له‌وانه‌یه که‌مێك ئاڵۆز بێت به‌لای هه‌ندێك له به‌کارهێنه‌رانه‌وه.
مۆبایله‌کان له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌رده‌ست نین.
ته‌کنه‌لۆژیای دژه تۆز و ئاویان تێدا نیه.
…….
له کۆتاییدا ته‌نها نرخ ماوه‌ته‌وه که باسمان نه‌کردبێت، وا بڕیاره مۆبایله‌کان له بازاڕه‌کانی ئه‌وروپادا به‌م نرخانه به‌رده‌ست بکرێن :
$ P10 : 687
$ 740 : P10 Plus : 4GB / 64G
$ 6GB / 128GB : 845