تەکنەلۆژیا بە گشتی بەردەوام لە بەرەو پێش بردن دایە و رۆژانە شتی سەرەنجراکێشتر لە جاران بڵاو دەکرێتەوە.
ئەمجارەیان هەوڵ دەدرێت پێشکەوتنەکانی بواری ئۆتۆمبێل بەجۆرێک پێش بخرێت کە جیهان سەرسام بکات بە داهێندراوەکانی، لە نوێترین راپۆرتی هەواڵی تەکنەلۆژی ناوەندی تەکنەلۆژیای ئەمریکی دا هاتووە کە پڕۆژەیەکی تێروتەسەل ئامادە کراوە و پێشکەشی حکومەت کراوە کە تیادا باس لەوە دەکات بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا لە داهاتوەکی نزیک دا بتوانن وا لە ئۆتۆمبێلەکان بکەن لە گەڵ یتەکتر قسە بکەن و ئاماژەکان بۆ یەکتر بنێرن.
تەکنەلۆژیایەکە بریتیە لەوەی کە هەموو ئۆتۆمبێلێک لە رێگەی تیشکەوە لە کاتی رۆیشتندا هەموو ئاراستەکان دەنێرێت بۆ هەموو لایەکانی و دەوروبەری ، وە لەهەمان کاتدا هەموو ئاماژەکانی دەوروبەری دەخوێنێتەوە کە لە دەورەبەریەوە بڵاو دەکرێتەوە،
بەمەش هەموو ئۆتۆمبێلەکانی سەر ئەم شەقامە لە مەودایەکی دیاری کراو ئاگاداری یەکتر دەبن لە کاتی لێخوڕین، بەجۆرێک هەرکاتێک ئۆتۆمبێلێک بیەوێت بخولێتەوە بۆ لای راست یان لای چەپ، ئەوا ئاماژەکان دەنێرێت و بڵاوی دەکاتەوە، لەهەمان کاتدا ئۆتۆمبێلەکانی دەوروبەری ئاماژەکە دەخوێننەوە و دەزانن کە ئەم ئۆتۆمبێلە دەیەوێت ئاڕاستەکەی بگۆڕێت.
هەرچەندە ئەمە سەرەتایە لەم بوارەدا، بەڵام ئەگەر بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە ئەوا شۆڕشێکی گەورە لە بواری تەکنەلۆژیای ئۆتۆمێل دەکات.
وە چەندان کۆمپانیای بواری پیشەسازی ئۆتۆمبێل لەم پڕۆژەیەدا بەژدارن و پێیان وایە ئەم پڕۆژەیە دەبێتە هۆکارێکی زۆر باشی بەرگری لە ژیانی مرۆڤەکان و پاراستنی زیاتر و گێڕاندنەوەیان لە روداوەکانی ئۆتۆمبێل لەسەرتاسەری جیهان.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.