گومانى تێدانیه‌ كه‌ كۆگاى ئه‌پڵ یاخود ئه‌پڵ ستۆر سه‌دان هه‌زار به‌رنامه‌ى تێدایه‌ ، له‌ بابه‌تى ئه‌مجاره‌ماندا ٣ ئه‌پڵیكه‌یشنى نایابمان بۆ ئاماده‌ كردوون كه‌ پێویسته‌ له‌ مۆبایله‌كانتاندا هه‌بێت

١-ئه‌پڵیكه‌یشنى ClippyCam

ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌وادارانى وێنه‌ گرتن كه‌ ده‌توانیت وێنه‌ و گرته‌ى ڤیدیۆیى پێ تۆمار بكه‌یت .

جگه‌ له‌ مانه‌ ده‌توانیت دیمه‌نه‌ ڤیدیۆییه‌كان ده‌ستكارى بكه‌یت و وینه‌كانیش بكه‌یته‌ ڤیدیۆ.

یه‌كێكى تر له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ ئه‌وه‌یه‌ ده‌توانیت هه‌ردوو كامیراى پیشه‌وه‌ و دواوه‌ له‌ یه‌ك كاتدا به‌ كار بهێنیت .

لێره‌ كلیك بكه‌ بۆ دابه‌زانى ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌

7-1

٢- ئه‌پڵیكه‌یشنى Arty

جیاواز له‌ ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانى تر ،ده‌توانیت له‌ ڕێگاى Arty یه‌وه‌ وێنه‌كانت به‌ شێوه‌یه‌كى نوێى هونه‌رى ده‌ستكارى بكه‌یت  و چه‌ندان فلته‌رى سه‌رنج ڕاكێشى تێدایه‌ بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره‌ .

لێره‌ كلیك بكه‌ بۆ دابه‌زانى ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌

5-1

٣- ئه‌پڵیكه‌یشنى Wallpapers

ده‌توانیت له‌ ڕێگاى ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌وه‌ ئاشنا ببیت و بینه‌رى كۆمه‌ڵیكى ئێجگار زۆر له‌ پاشبنه‌ماى مۆبایل ببیت .

جگه‌ له‌ مانانه‌،یه‌كێك له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌ سه‌رنج ڕاكیشه‌كانى ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ ئه‌وه‌یه‌ خۆت ده‌توانت پاشبنه‌ما دروست بكه‌یت.

لێره‌ كلیك بكه‌ بۆ دابه‌زانى ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌

1-1

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی 6 بروانامەی ئەمریكى و 2 بڕوانامەی هۆڵەندیم لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری ، پێشكەشكاری بەرنامەی تێك ئای لە كەناڵی ئاسمانی سپێدە......... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە بەرهەمەكانیان.......

Comments are closed.