زۆرکات لە دروستکردنی ئەپڵیکەیشن پیویستمان بە دروستکردنی شیوەی جیاواز دەبیت وەک بازنە یان چوارگۆشە و شێوەی تر لەناو ئەپڵیکەیشنەکە بۆ مەبەستی تایبەت یان ڕازاندنەوەی ئەپڵیکەیشنەکەمان دیارە دروست کردنی شیوەی جیاواز بریتیە لە ڕەنگکردنی بەشیک لە باگڕاوەندی وینەکە یان دروستکردنی وینەی جیاواز وە لە دروستکردنی گەیم زۆر پیویستە وە دروست کردنی شیوەی جیاواز و شیوەی سێ دوری ئەمەی ئیستا باسی دەکەین چۆنیەتی دروستکردنی چوارگۆشەو لاکیشە و بازنە و شیوەی جیاوازە .

ئەگەر ئەمە ئەپڵیکەیشنەکەمان بیت بمانەویت چوارگۆشەیەک بکیشین لەناوی دا :-

1

لەبەشی ڕوداوەکان event وەک لەمەی خوارەوە بەدیار دەکەویت

2

کاتیک کلیک دەکەین لەم بەشی ڕوداو event وەک لەم وینەی سەرەوە دیارە ئیڤینتی Paint هەڵ دەبژیرین واتە دەبڵ کلیک دەکەین لەسەری و ئەم بلۆکەمان بۆ دەکریتەوە

3

لەم بلۆکەی سەرەوە سەرەتا شیوەیەکی چوارگۆشەی دروست دەکەین بەم شیوەی خوارەوە

4

ئەو ئۆبژیکتەی بانگی دەکەین ناوی e پاشان گرافیک واتە هەموو گرافیکی ناو سی شارپ بانگ دەکەین دوای ئەوە جۆری گرافیکەکە هەڵدەبژیرین لیرە چوارهگۆشەیەکەی پڕمان هەڵبژاردوە FillRectangle پاشان لە ناو کەوانە بەهۆی Brushes رەنگی شیوەکە هەڵدەبژیرین وەک دیارە ڕەنگی سورمان دەست نیشان کردوە پاشان خاڵەکانمان دەست نیشان کردوە واتە لە چ خاڵیک وینەکە دەست پیدەکات و لە چ خاڵیک کۆتای دیت لە ڕوی بەرزی و دریژی کاتیک وینەیەک دروست دەکەی دەبیت خاڵی دەستپیک و کۆتای هەبیت وەک لەم وینەی خوارەوە دیارە

5

وەک لەم وینەیە دیارە تەوەرەی ستونی لە خاڵی نزیک ٥٠ دەستی پیکردوە بۆ ١٠٠ دریژ بۆتەوە وە تەوەرەی ئاسۆی لە خاڵی ١٠٠ دەست پیدەکات بۆ ٣٠٠ دریژ بۆتەوە

ئیستا ئەم وینەی ئیمە دروست مان کردوە لە خاڵەکانی (٠،٠) دەست پیدەکات بۆ خاڵەکانی (١٠٠،١٠٠) دریژ بۆبۆتەوە

6

ئەمە ئەم وینەیە بوو کە دروستمان کرد ئەگەر بمانەویت خاڵەکان بگۆڕین ئەوە ئەم گۆڕانکاریانە دەکەین بۆ نمەنە بمانەویت خاڵی دەست پیک (50,50) و خاڵی وەستان (100,100) بیت وەک ئەمەی خوارەوە

7

وینەکەمان بەم شیوە دەبیت

8

ئەگەر بمانەویت شیوەکەی بگۆڕین بۆ نمونە بمانەویت هیڵیک بکیشین بەشیوەی ئاسۆی

9

10

ئەگەر بمانەویت هیڵەکە بکەین بە ستونی

11

وە دروست کردنی بازنە بەم شیوەی خوارەوە دەبیت

12

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

مامۆستا لە پەیمانگای تەکنیکی چۆمان ، مامۆستا لە پەیمانگای ناحکومی چۆمان بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر

Comments are closed.