فۆتۆشۆپ وەكوو بەرنامەیەكی دیاری نێو كۆمەڵگا بەكار هێنەرێكی ئێجگار زۆری هەیە بە هۆی هەبونی تایبەتمەندی جیاواز و كار كردنی خێرا و نایاب بۆ دیزاینەران، بەلام هەندێك جار كۆمەڵێك پرس دێنە پێشەوە نازانین چۆن چارەسەری بكەین، ئێمە ئەمڕۆ چارەسەری بەرنامەی Photoshop CC ـتان بۆ دا دەنێین تاوەكوو سوود مەند بن و نەگەڕێن بە دوای چەرەسەرەكەیدا لە جێگا و شوێنی تر، بەو هیوایەی سوودی هەبێت بۆ خوێنەران و دڵخوازانمان.
پاش كردنەوەی بەرنامەی Photoshop CC دەچینە سەر بەشی Edit دواتر لیستێكمان بۆ دەكرێتەوە و ماوسەكە دەبەینە سەر بەشی preferences و دواتر كلیك لەسەر type دەكەین، وەكو لەم وێنەیەی خوارەوەدا ڕوونم كردۆتەوە.
دوای ئەو هەنگاوانەی سەرەوە بۆكسێكمان بۆ دەكرێتەو و middle eastern and south Asian هەڵبژێرە.
بەرنامەی فۆتۆشۆپەكەت دابخەو دوبارە بیكەرەوە ئەبینیت هیچ كێشەیەكی نوسینت نەماوە.