ساڵی ٢٠١٦ وه‌ك ساڵه‌كانی پێشووتر كۆمه‌ڵێك مۆبایلی هۆشمه‌ندی نوێی به‌خۆوه بینی دیارترینیشیان بریتی بوون له گالاكسی ٧ و ئایفۆن ٧ و گووگڵ پێكسڵ و 10 HTC و سۆنی ئێكس پێریا XZ و ئێڵ جی G5و زۆری تریش.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ پاتریه‌كانی دیارترین مۆبایله‌كانی ٢٠١٦ ئایفۆن ٧ نه‌یتوانی پێشڕه‌وی بكات و خۆی له یه‌كه‌م ببینێته‌وه به‌ڵام له كۆتا تاقیكردنه‌وه كه له ڤیدیۆیێك دا ده‌رده‌كه‌وێت كه له كه‌ناڵی یوتوبی TechRadar بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا ئایفۆن زۆر خێراتر له مۆبایله‌كانی تر كرداره‌كانی ئه‌نجامده‌دا و له كه‌مترین كاتدا ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌پێكێت و بۆیه به پله‌ی یه‌كه‌م دیاری ده‌كرێت له دوای ئه‌ویش مۆبایلی نوێی كۆمپانیای گووگڵ دێت كه ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجار نمایش كرا كه ناوی گووگڵ پێكسڵه له دوای ئه‌ویش مۆبایلی گالاكسی ٧ ی كۆمپانیای سامسونگی كۆری دێت و مۆبایله نوێیه‌كه‌ی HTC پله‌ی چواره‌می گرتووه و مۆبایله‌كانی ئێڵ جی و سۆنیش پێنجه‌م و شه‌شه‌میان گرتووه له خێرایی له كاركردندا.
له‌م ڤیدیۆیه‌دا به شێوه‌ی گرافیك زۆر به ڕوونی خێرایی ئه‌و ٦ مۆبایله خراوه‌ته ڕوو :