وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێك له‌سه‌ر VPN
یه‌كه‌م: VPN وه‌حده‌ی ئینته‌رنێت زیاتر سه‌رفده‌كات؟
وه‌ڵام: به‌ڵێ، به‌نزیكه‌یی له%١٠ زیاتر سه‌رف ده‌كات واته گه‌ر به‌ئاسایی ٩٠ مێگا سه‌رفبكه‌یت به VPN ده‌بێته ١٠٠ مێگا
هۆكار: بۆ نمونه تۆ پاسۆرده‌كه‌ت ده‌نوسیت كه (123456)ه كاتێك به‌بێ VPN ده‌ڕوات ته‌نها ئه‌و شه‌ش پیته‌یه به‌ڵام كه به VPN ده‌ڕوات موشه‌فه‌ر ده‌كرێت و بۆ نمونه ئه‌و یه‌ك تا شه‌شه به‌م شێوه‌یه‌ی لێدێت:
8D969EEF6ECAD3C29A3A629280E686CF0C3F5D5A86AFF3CA12020C923ADC6C92
كه‌بێگومان ئه‌م تێكسته درێژتره‌و پێویستی به وه‌حده‌ی زیاتره بۆ گواستنه‌وه، چونكه ژماره‌ی پاكێته‌كان زیاد ده‌بن.
تێبینی:
+ماڵپه‌ره به‌ناوبانگه‌كانیش زانیاریه‌كان موشه‌فه‌ر ده‌كه‌ن به‌بێ به‌كارهێنانی VPNیش .
+ نمونه‌ی موشه‌فه‌ركردنی ئه‌و شه‌ش ژماره‌یه به‌هه‌میشه‌یی وانیه، چونكه شێوازی موشه‌فه‌ركردن زۆرن و وه هه‌موو VPN ه‌كانیش وه‌ك یه‌ك موشه‌فه‌ر ناكه‌ن بۆیه ئه‌و %١٠ وه‌ك تێكڕا وه‌رگیراوه.
دووه‌م: ئایا شه‌حنی مۆبایل زیاتر سه‌رفده‌كات؟
به‌ڵێ، ئه‌ویش به‌هۆكاری خاڵی یه‌كه‌م كه‌داتا زیاتر ده‌گوازێته‌وه وه هه‌روه‌هابه‌رده‌وام له‌پشتی مۆبایله‌كه‌وه كارده‌كات ئه‌مه حاڵه‌ته ئاساییه‌و نابێته گرفت یان عه‌یبه بۆ VPN.
سێیه‌م: له‌كاتی به‌كارهێنانی VPN ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ئینته‌رنێته‌كه‌ی بۆ دابین كردویت ده‌توانێت چی بكات؟
وه‌ڵام: ناتوانێت هیچ زانیاریه‌كت بخوێنێته‌وه‌و ته‌نها ده‌توانێت حسابی ئه‌وه بكات چه‌ند وه‌حده‌ت سه‌رف كردوه.
چواره‌م: ئایا هه‌مووVPN ه‌كان وه‌ك یه‌كن؟
وه‌ڵام: نه‌خێر، بێگومان وه‌ك هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی تر ئه‌مانیش له‌روی كوالیتیه‌وه جیاوازن، ئه‌و (VPN)انه‌ی كه به‌پاره‌ن باشترن و وه خێراتریشن به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ خۆڕایه‌كان و موشه‌فه‌ركانیشیان به‌هێزترن، به‌ڵام خۆڕاییه‌كانیش شتی زۆرباشیان تێدایه به‌ڵام هه‌ندێ به‌رنامه‌شی تێدایه به‌ناوی VPNه‌وه دروستكراون به‌مه‌به‌ستی تر به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه بڵێی VPN خراپه چونكه به‌ناوی ئه‌وه‌وه خراپه ده‌كه‌ن نه‌ك خودی VPN.
پێنجه‌م: گه‌ر VPN م به‌كارهێنا ته‌واو بێخه‌م بم له‌هه‌موو مه‌ترسیه‌ك؟
وه‌ڵام: نه‌خێر، VPN ئاستی پاراستنت زۆر به‌رزده‌كاته‌وه‌و ناهێڵێت هیچ كه‌س چاودێری زانیاریه‌كانت بكات و هه‌موو چالاكیه‌كانت موشه‌فه‌ر ده‌كات، به‌ڵام مانای واش نیه ته‌واو بێخه‌م بیت چونكه ڕێگه‌ی تر هه‌ن كه‌زانیاریه‌كانت به‌رن كه VPN ده‌سه‌ڵاتی له‌و بوارانه‌دا نیه.
شه‌شه‌م: VPN زانیاریه‌كانت ده‌دزێت یان جێی مه‌ترسیه؟
وه‌ڵام: نه‌خێر، مه‌گه‌ر هه‌ندێ به‌رنامه دابه‌زێنێیت له‌بنه‌ڕه‌تدا كاریان دزینی زانیاری بێت و به‌ناوی VPN ه‌وه كاربكه‌ن ئه‌گینا به‌شێكی باشی دابینكه‌رانی VPN جێگه‌ی متمانه‌ن، بۆ نمونه گه‌وره كۆمپانیای بواری سیكوریتی كاسپه‌ر سكای VPN ی دروست كردوه‌و به‌رنامه‌یه‌كی زۆرباش و سه‌ركه‌وتووه. به‌ڵام وه‌ك وتم به‌رنامه هه‌یه به‌ناوی VPN ه‌وه كاری خراپه ده‌كه‌ن ئه‌گینا ده‌ستت بگاته (VPN)ێكی باش هه‌نگاوێكی زۆرباشه بۆ پاراستنت. هه‌ر بۆیه به‌پاره‌شه چونكه خزمه‌تگوزارییه‌كی زۆرباشه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی VPN خه‌ڵكی له‌ژێر كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌رده‌كات و ناتوانن چاودێری بكه‌ن، له‌به‌شێكی وڵاته دیكتاتۆره‌كاندا قه‌ده‌غه‌یه، تۆ سه‌یری ئه‌م وڵاتانه بكه كه VPN یان قه‌ده‌غه كردوه ئه‌گه‌ر له‌رووی زانستیه‌وه له‌گرنگی تێنه‌گه‌یت، به ناوی ئه‌م وڵاتانه‌دا ده‌زانیت گرنگی خۆی هه‌یه، ژماره‌ی ناو كه‌وانه‌كه بڕی سزای به‌كارهێنانی VPNه له‌و وڵاتانه:
-چین (٢٢٠٠٠ دۆلار)
-روسیا (٥١٠٠ )
-ئیمارات (نیو ملیۆن دۆلار )
-عومان (١٣٠٠دۆلار)
-توركیا (گرفتت بۆ دروست ده‌كات)
-توركمانستان
-بیلاڕوسیا
-كۆریای باكور
وێنه‌ی پۆسته‌كه رێژه‌ی به‌كارهێنانی VPN ه له‌جیهاندا به به‌تێكڕای گشتی %٢٥ به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له‌جیهاندا VPN به‌كارده‌هێنن.
ئه‌م دوو VPN به‌شی خۆڕاییان هه‌یه‌و زۆرشیش باشن
protonVPN
Hotspot Shield (رۆژانه ٥٠٠ مێگابایت به‌خۆڕاییه)
له VPNی پاره‌ش Kaspersky VPN زۆر زۆر باش و به‌هێزه.
-هه‌ر هاوڕێیه‌كیش VPN ێكی باش به‌كارده‌هێنێت و لێی دڵنیایه ده‌توانێت له‌كۆمێنت دایبنێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی دیكه سودی لێ ببینێت.
ئامادەکردنی : سەردەشت عەزیز