یاری OUTLAST یه‌کێکه‌ له یاریه‌ هه‌ر ترسنانه‌کان وه له‌ پایزی ئه‌مساڵدا به‌شی دووه‌می دێته‌ به‌رهه‌م بۆ
(کۆمپیوته‌ر ، XBOX ONE, ps4)
واته‌ ئه‌که‌وێته‌ دوای مانگی ٩ی ئه‌مساڵه‌وه‌ ٢٠١٦

بۆ داگرتنی به‌‌شی یه‌که‌می بۆ کۆمپیوته‌ر ، کلیک لێره‌ بکه‌

جۆری یاریه‌که‌ : هه‌وڵدان بۆ زیندوو مانه‌وه‌ – ترسناک
گه‌شه‌پێد‌ه‌ری یاریه‌که‌:Red Barrels

له‌م به‌شه‌دا :
– چاپته‌ره‌کان زیادی کردووه‌ زۆرتر له‌چاو به‌شی یه‌که‌مدا
– زیاتر تاریکتر بوونی یاریه‌که‌ نه‌خشه‌ی یاریه‌‌که‌ به‌رێژه‌یه‌کی زیاتر زیاد بووه
– شێوازی کامێراکه‌ گۆراوه‌ ، رێژه‌که‌ی زیادی کردووه‌ بۆ جۆری کامێرای شه‌و
– هه‌ڵبژاردنی ئه‌و شتانه‌ی دێنه‌ پێشت که گرنگی یاریه‌که‌ دیاری ده‌کات
-بڕیاردانی به‌کارهێنه‌ری له‌ باش و خراپیدا
– نهێنیه‌کانی پشت مێشکی مرۆڤ و ئه‌هریمه‌کان ئاشکرا بکه‌یت
– قورستربوونی چاپته‌ره‌کان که مرۆڤ پێویسته به عه‌سابێکی سارده‌وه‌ یاریه‌که‌ ئه‌نجام بدات
– به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری گرافیکه‌ که‌‌ی
– زیاتر ترسناکتر بوونی ئێفێکتی ده‌نگه‌کانی نێو یاریه‌کان

ده‌رباره‌ی ئه‌م به‌شه‌ی :
تۆ بلەیک لانگەرمانیت ، کامێرامانیت و لەگەڵ ژنەکەت کاردەکەیت (لین) ، ئەو دوانەتان دوو گەشتیاری لێکۆڵەرەوەن کە ئامادەن خۆتان بخەنە مەترسیەوە و لەو چیرۆکانە بکۆڵنەوە کە کەس ناوێرێت دەستی لێبدات بەدوای ئەو نیشانانە و بەڵگانە دەکەون کەلەکاتی کوشتنی ژنێکی دوگیان بەناوی جەین دۆی دەرکەوتوون ئەو لێکۆڵینەوەیە بەرەو بیابانی ئەریزۆناتان دەبات هەروەها بەرەو تاریکاییەکتان دەبات کەکەس ناتوانێت ڕووناکی تێدا بدۆزێتەوە ، هەروەها بەرەو خراپەکاریەک کە شێتبوون تیایدا تاکە کاری ژیرانەیە.(وه‌رگێرانی چیرۆکی یاریه‌که‌ له‌لایه‌ن: ژیر خالید ـه‌وه‌)

وێنه‌ له یاریه‌که‌ :
Outlast2-Canyon-1920x1080 Outlast2-Cornfield-1920x1080 Outlast2-Window-1920x1080

ڤیدیۆ له یاریه‌که‌ :


تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و کۆمپیوته‌ره‌‌ی کار پێده‌کات :
ویندۆز : Windows XP/Vista/7/8/8.1/10
پرۆسێسه‌ر :  INTEL 2.6 GHz Dual Core
ڕام:  2 GB
گرافیک کارد :  NVIDIA GeForce 9800 GTX یان ATI Radeon HD 3870
رێژه‌ی پێویست بۆ ئینستاڵبوونی له هاردی دیاریکراودا : ٧ گێگابایت

تکایه ئاگاداربه‌ ئه‌م یاریه‌ بۆ خوار ته‌مه‌نی ١٨ ساڵ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک گونجاو نیه !
کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی یاریه‌که‌ دڵنیابن له ماڵپه‌ری تێک ئای به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ داگرتن

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.