ڕه‌نگه زۆرینه‌ی ئاره‌زومه‌ندانی ته‌كنه‌لۆژیا و خه‌ڵكی كوردستان هه‌ر یه‌ك له‌ ستیڤ جۆبس و بیل گه‌یتس و مارك و ئیڤان و كه‌سایه‌تیه‌ دیاره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا بناسن به‌ڵام بێ ئاگان له‌وه‌ی كه‌ كوردێكی ئه‌مریكی بۆته‌ ناوێكی دیاری ئه‌مریكا و هاوشانی ئه‌م كه‌سایه‌تیه‌نه‌ له‌ ئێستادا له‌ ڕۆژنامه‌كان و ڕاگه‌یاندنه‌كانی جیهاندا باسی لێوه‌ ده‌كرێت جێگای گرینگی جیهانه‌ و به‌ خاوه‌نی كه‌سایه‌تیێكی گه‌وره‌ ده‌ناسرێت.
BN-KT397_TWITTE_J_20151014113835
ئومێد له‌ ساڵی ١٩٦٣ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ شاری پیرانشار له‌ دایكبووه‌ ، له‌ دوای مردنی باوكی به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه‌ خانه‌واده‌كه‌ی بڕیاری ئه‌وه‌ده‌ده‌ن به‌ره‌و ئه‌مریكا بڕۆن و سه‌ره‌تا ده‌چنه‌ به‌ریتانیا و دواتر به‌ره‌و شاری سان جۆزێ له‌ ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا نیشته‌جێ ده‌بن كه‌ ئه‌وكات ته‌مه‌نی بلیمه‌ته‌ كورده‌كه‌ چوارده‌ ساڵ بووه‌.
دوای ئه‌وه‌ی ئومێد خوێندنی ئاماده‌یی ته‌واوده‌كات بۆ مه‌به‌ستی به‌رده‌وام بوون له‌ خوێندن به‌ره‌و زانكۆی شاره‌كه‌ی ده‌ڕوات و له‌ بواری ئه‌ندازیاری ئه‌لیكتڕۆنی زانكۆ ته‌واو ده‌كات له‌ سان جۆزێ و دواتریش ماسته‌ری له‌ بواری به‌ڕێوه‌بردنی بازرگانی له‌ زانكۆی ستانفۆرد به‌ده‌ست دێنێت.
hqdefault
دوای به‌ده‌ست هێنانی ماسته‌ر كوڕه‌ كورده‌كه‌ بڕیارده‌دات به‌ره‌و جیهانی ته‌كنه‌لۆژیا و بازرگانی هه‌نگاوبنێت و خه‌ونی به‌ناوبانگبوونی خۆی بكات به‌ ڕاستی هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یه‌كه‌م كاری له‌ ماڵپه‌ڕی Netscape ئه‌نجامدا و له‌ ماوه‌ی ١٨ مانگدا توانی داهاتی كۆمپانیاكه‌ له‌ ٨٠ ملیۆن دۆلار بگه‌یێنێته‌ ٢٠٠ ملیۆن دۆلار و هه‌روه‌ها هاوشانی ئه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ كۆمپانیاكانی Amazon و 3DO و Go و زۆر كۆمپانیای تریش كاری كردووه‌.
له‌ مانگی ئایاری ساڵی ١٩٩٩ وه‌كو یه‌كێك له‌ ١٢ كه‌سه‌ گرینگه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه‌ هاته‌ نێو گووگڵ و له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا وه‌ك سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیاكه‌ دیاری كرا.
x-2-e1432756194577-1940x1090
له‌ ١٤ ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٥ كوردستانی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌ له‌ كۆمپانیای گووگڵ و بوو به‌ سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای تویته‌ر كه‌ ئێستا به‌ كه‌سی سێیه‌می ئه‌م كۆمپانیایه‌ داده‌نرێت.
twitter-omid-kordestani
له‌ ٨ ی ئایاری ساڵی ٢٠٠٦ له‌ ڕاپۆرتێكی گۆڤاری تایم مه‌گه‌زینی ئه‌مریكی ئومێد به‌ یه‌كێك له‌ ١٠٠ كه‌سایه‌تیه‌ گرینگه‌كانی جیهان هه‌ژماركرا كه‌ كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی جیهان و هه‌روه‌ها گۆڤاری سان جۆزێ سامانی ئومێد كوردستانی ١.٩ ملیار دۆلار مه‌زه‌نده‌ ده‌كات.
بلیمه‌ته‌ كورده‌كه‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خانمی ئه‌مریكی گیزێل كوردستانی ئه‌نجامداوه‌ كه‌ به‌هۆی ناوی دووه‌می ئومێد ئه‌م ناوه‌ی بۆ زیادكراوه‌ كه‌ خۆی به‌ فه‌رمی ناوی ڕاسته‌قینه‌ی گیزێل هیسكۆكه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌ره‌سه‌ندنی بازرگانی كۆمپانیای گووگڵه‌.
Omid-Wife-Gisel-Hiscock_1471496253

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینم له‌ كۆلێژی زانست به‌شی كۆمپیوته‌ر ، ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییه‌كی باشم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ به‌رهه‌م و زانیاریه‌كانی ئه‌پڵ ده‌ده‌م ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.