دوای نوێكردنه‌وه‌ی دوایین وه‌شانی ڤایبه‌ر بۆ 6.0، كۆمپانیاكه‌ ئه‌مڕۆ نوێترین وه‌شانی بۆ به‌كارهێنه‌ران به‌ ژماره‌ 6.0.1 ده‌سته‌به‌ر كرد كه‌ ئه‌مه‌یان ته‌نها بۆ چاكسازی كردن بووه‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌مدواییه‌یدا له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌سه‌ر به‌رنامه‌كه‌دا هێنای.

سه‌باره‌ت به‌ ورده‌كاریی چۆنێتی دانانی hidden chat واته‌ شاردنه‌وه‌ی كورته‌نامه‌كان، پرسیارێكی زۆر له‌لایه‌ن خوێنه‌رانی وێستگه‌وه‌ بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان هاتووه‌، بۆیه‌ به‌پێویستی ده‌زانین ورده‌كاری و روونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر چۆنێتی كاراكردنی تایبه‌تمه‌ندیی شاردنه‌وه‌ی نامه‌كان و خوێندنه‌وه‌ و گۆڕینی كۆد و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ بده‌ین:

1- هه‌نگاوه‌كانی كاركردنی تایبه‌مه‌ندییه‌كه‌:
شێوازی یه‌كه‌م
–    ناوی ئه‌و كه‌سه‌ له‌ لیستی ناوه‌كاندا له‌ ڤایبه‌ر بدۆزه‌ره‌وه‌
–    به‌شی ناردنی نامه‌ free message بكه‌ره‌وه‌

–    ده‌ست بنێ به‌  وەک لە وێنەکەدا دیارە

–    دواتر hide this chat هه‌ڵبژێره‌

–    كۆدێكی چوار ژماره‌یی دابنێ

– کۆدەکە دووپات بکەرەوە

شێوازی دووه‌م: تا رادەیەک ئاسانتره‌
–    نامه‌كانی ڤایبه‌ر بكه‌ره‌وه‌
–    له‌سه‌ر ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ته‌وێت نامه‌كانی بشاریته‌وه‌ په‌نجه‌ له‌ راسته‌وه‌ بۆ چه‌پ به‌ شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌تدا بهێنه‌
–    له‌و سێ هه‌ڵبژاردنه‌ به‌شه‌ شینه‌كه‌ی ناوه‌ڕاست كه‌ نوسراوه‌ hide هه‌ڵبژێره‌
–    پاشان هه‌مان په‌نجه‌ره‌ ده‌رده‌كه‌وێت بۆ دانانی كۆدێكی چوار ژماره‌یی و کۆدەکە دووپات بکەرەوە

2- چۆنێتی خوێندنه‌وه‌ی نامه‌ شاردراوه‌كان:
–    ئه‌و كه‌سه‌ شاردراوه‌یه‌ی نامه‌ت بۆ ده‌نێرێت، نامه‌كه‌ی به‌م جۆره‌ له‌سەر شاشەکەت دەردەکەوێت

– كه‌ ڤایبه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌یته‌وه‌ له‌ناو نامه‌كانتدا به‌مجۆره‌ ده‌رده‌كه‌وێت و چه‌ند ده‌ستی پێدا بنێیت نامه‌كه‌ ناكاته‌وه‌:

بۆخوێندنه‌وه‌ی نامه‌كه‌، په‌نجه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ی شاشه‌كه‌ت رابكێشه‌ و له‌ به‌شی( search – گه‌ڕان)دا ئه‌و كۆده‌ چوار ژماره‌ییه‌ بنووسه‌ كه‌ داتناوه‌، پاشان ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ت پیشان ده‌درێت كه‌ نامه‌یان ناردووه‌ و ناوی كامیان له‌سه‌ره‌وه‌ بێت، واته‌ دوا نامه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ناردوویه‌تی و ده‌توانیت بیكه‌ته‌وه‌.

3- گۆڕینی كۆد:
–    ڤایبه‌ر بكه‌ره‌وه‌
–    more  له‌ به‌شی لای راستی خواره‌وه‌ی شاشه‌كه‌ بكه‌ره‌وه‌
–    به‌شی privacy بكه‌ره‌وه‌

–    له‌ خواره‌وه‌ به‌شی hidden chats هه‌ڵبژێره‌

–    پاشان change PIN هه‌ڵبژێره‌

–    كۆده‌كه‌ی ئێستات لێ بده‌

–    كۆدی نوێ داغڵ بكه‌

–    كۆده‌كه‌ دوپات بكه‌ره‌وه‌

–    OK بكه‌

4- لابردنی كه‌سێك له‌ نامه‌ی شاردراوه‌
هەنگاوی یەکەم و دووەم لە خاڵی (1) جێبەجێ بکە
–    ده‌ست بنێ به‌
–    دواتر unhide this chat هه‌ڵبژێره‌

–    كۆده‌ چوار ژماره‌ییه‌كه‌ لێ بده‌ کە پێشتر داتناوە، بەوەش كه‌سه‌كه‌ له‌ لیستی نامه‌ی شاردراوه‌دا نامێنێت

s:westga.net

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.