ئەپڵ سەرقالی لێکۆلینەوەیە دەربارەی تەقینەوەیەکی تازەی ئایفۆن ٧ پلەسە کە کەسێک بەناوی Brianna Olivas وێنەیەکی لە ئایفۆن ٧پلەسەکەی لە هەژماری تویتەری خۆیدا بڵاوکردەوە وە لەوێدا باسی رۆژێک پێش تەقینەوەی مۆبایلەکەی کردووە دوای ئەوەی مۆبایلەکەی کاری نەدەکرد واتە شاشەی ڕەشبوو بوو بێ هیچ هۆیەک بۆیە بردوویەتی بۆ بنکەیەکی ئەپڵ تەواو تەکنیکارێک مۆبایلەکەی بۆ پشکنین بکات بزانێت کێشەی چیە دوای پشکینیک دەرکەوتووە کە هیچ کێشەیەکی نیە بێ کێشەیە دووبارە مۆبایلەکە کاری کردووە ئاماژەشی بەوەدا ئەو تەکنیکار مۆبایلەکەی زۆر سەری سورمانەوە یەکەم جار بووە مۆبایلێک بەوجۆرە بچێتە بەردەستی وە دواتر بەیانی رۆژی دوایی یەکێک لە هاورێکانی بریانا دوای ئەوەی لە بارگاوی کەری رەسمی ئەپل کردۆتەوە هەر دوا بەدوای ئەوە هەستی پێکردووە کە دووکەڵ لە مۆبایلەکەوە دێتە دەرەوە بۆیە بەپەلە هەلی گرتووە و بردوویەتی بۆ دەست شۆریەکەی هەر لەوێشدا تەقیوەتەوە , لە ئێستەدا ئەپڵ خەریکە لێکۆلینەوەن لەو کێشەیە تاوەکو بزانن هۆکاری سەرەکی سەرەکی ئەو کێشەیە لە چیەوە سەرچاوەی گرتووە چونکە یەکەمین جارە ڕووداوێکی بەوجۆرە ڕووبدات .
وێنەی کاتی تەقینەوەی

وێنەی دوای کاتی تەقینەوەی :