پڕۆگرام داڕێژه‌رێكی ئه‌مریكیه كه له ١٩ ی تشرينى دووەمی ساڵی ١٩٧٦ له دایكبووه و شوێنی له دایكبوون و منداڵی بریتی بووه له شاری St. Louis و كوڕی ماریكا و تیم دۆرسیه و دایكی كاری دروسستكردنی ئاهه‌نگه ئاینیه‌كانی ده‌كرد و باوكیشی خانووی درووست ده‌كرد.
سه‌ره‌تای خوێندنی جاك له كه‌نیسه‌كان بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی مامی له كڵێسا بوو سه‌ره‌تای خوێندنیشی هه‌ر له كڵێسا به‌ڕێ كرد و دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشته ته‌مه‌نی ١٤ ساڵی به‌هره‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر له جاك هه‌ستی پێده‌كرا و به‌هۆی ئه‌و كاتانه‌ی كه بۆ پڕۆگرام داڕشتنی ته‌رخان كردبوو و ته‌نانه‌ت گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌ش كه سیسته‌مێكی بۆ وێستگه‌یه‌كی تاكسی درووست كرد و دوای ماوه‌یه‌ك ده‌ستی به خوێندن كرد له زانكۆی Missouri University له به‌شی زانست و ته‌كنه‌لۆژیا دوای ئه‌مه چووه زانكۆی نیۆڕك و له به‌شی ئه‌ندازیاری ده‌ستی به خوێندن كرده‌وه به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك زانكۆی به جێهێشت و بڕیاری دا به‌دوای خه‌ونه‌كه‌ی بكه‌وێت كه بریتی بوو له درووستكردنی تویته‌ر كه جارێكیش له زانكۆی نیۆڕك باسی پڕۆژه‌كه‌ی كردبوو.
دوای ئه‌وه‌ی زانكۆی جێهێشت ویلایه‌تی كالیفۆڕنیاشی جێهێشت و به‌رده‌وام له په‌ره‌پێدان بوو به به‌هره‌كه‌ی و به‌رده‌وام له بواره‌كانی وێب داڕشتن و نێتوۆركینگ كاری ده‌كرد و دوای شاره‌زایێكی زۆر بڕیاری دا به ئه‌نجامگه‌یاندنی پڕۆژه‌كه‌ی كه بریتی بوو له درووستكردنی تویته‌ر ، جاك بیری له‌وه كرده‌وه كه بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌كه‌ی پێویسته تیمێكی هه‌بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندی به بیز ستۆن كرد بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌م و دیاری كردنی ستراتیژیه‌تی درووستكردنی تویته‌ر و دوای ئه‌مه‌ش بڕیاریاندا به زیاد كردنی ئیڤان و‌لیامز و دوای به‌جێهێشتنی گووگڵ له لایه‌ن لابس بڕیاری زیادكردنی لابسیشیاندا وه‌ك بلۆگه‌رێك.
وه‌ك تیمێك جاك و نوح و ئیڤان و ستۆن ده‌ستیان به‌كاركردن كرد ، له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٠٦ تویته‌ریان وه‌ك تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی درووست كرد و له مانگی ته‌مووزی هه‌مان ساڵ تویته‌ریان بڵاوكرده‌وه وه‌ك تۆڕێك له ئینته‌رنێتدا و دواتر وه‌ك به‌رنامه‌ش خرایه سیسته‌می مۆبایله‌كانه‌وه بۆ مه‌به‌ستی نامه ئڵوگۆڕكردن و زانینی هه‌واڵ ، ئۆفیسی سه‌ره‌كی تویته‌ر له سانفڕانسیسكۆی ئه‌مریكایه و ٢٥ ئۆفیسی تریشی هه‌یه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ، له مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٦ زیاتر له ٣١٠ ملیۆن بهكارهێناری مانگانه‌ی چاڵاكی هه‌بووه و له دواترین هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكاشدا چالاكترین شوێن بوو بۆ پڕوپاگه‌نده و به‌ده‌ست هێنانی زانیاریه‌كان و به ڕاده‌یه‌ك له ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا ٤٠ ملیۆن توویت ئه‌نجامدرا.
جاك به‌وه‌ش به‌ناوبانگه كه له ڕووی میدیایه‌وه زۆر زیره‌كه كه كۆمه‌ڵێك وته‌ی زۆر به‌ناوبانگی هه‌یه و له جیهانی ته‌كنه‌لۆژیادا زۆر كاری پێده‌كرێت یاخود باسی لێوه ده‌كرێت و زۆر حه‌ز به كاری فاشیۆنیش ده‌كات و له‌م بواره‌دا زۆر لێهاتووه.