تەکنەلۆژیا دەستی گرتووە بەسەر تەواوی کایەکانی ژیان لە سەرتاسەری جیهاندا و بەردەوام لە پێشکەوتن و گەشەسەندن دایە.
لەگەڵ ئەم پێشکەوتنانەش بەشێک لە تاوانەکان لەلایەن تاوانبارانە لە رێگەی تەکنەلۆژیاوە یاخود لە رێگەی یارمەتی تەکنەلۆژیاوە ئەنجام دەدرێت.
لە هەمان کاتدا تەکنەلۆژیا لە ئێستادا یەکێکە لە سەرچاوە نایابەکانی دەست کەوتنی زانیاری و بەدواداچوونی تاوانەکان و دۆزینەوەی تاوانباران.

بەڵام ئەوەی بوەتە باس و خواسی هەواڵە گەرمەکانی رۆژ ، ئەوەیە کە بەردەوام کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆژیا بەتایبەت کۆمپانیا زەبەلاحەکان وەک هەریەکە لە گووگڵ و فەیسبووک و ئەپڵ و ….هتد ،بەردوام دووپات دەکەنەوە کە بەهیچ جۆرێک هیچ جۆرە زانیاریەکی بەکارهێنەرانیان نادەن بە هیچ دەزگا و ناوەندێک تەواوی زانیاریەکان بە پارێزراوی دەمێنێتەوە.

بەڵام ئەمجارە پێدەچێت کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا نەتوانن داواکاری حکومەتی ئوسترالیا رەت بکەنەوە ، چونکە دادگای ئوسترالیا لە یاسایەکی تایبەتدا کەوا بڕیارە لە مانگی یازدەوە کاری پێبکرێت ،راگەیاندووە کە هەموو کۆمپانیاکان و بەتایبەت هەریەکە لە گووگڵ و  فەیسبووک و ئەپڵ پێویستە زانیاریەکان دیکریپت بکەن بۆ دادگا لە هەر کاتێک دادگا داوای بکات بە فەرمی بۆ مەبەستی ئاسایشی نەتەوەیی.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.