لە ئێستادا لەسەرتاسەری جیهاندا، باس باسی بڕیارەکانی سەرۆکە نوێیەکەی ئەمریکایە،
بڕیارەکەی تڕەمپی سەرۆکی تازە، بریتی بوو لە رێگەگرتن لە کۆچ کردن لە نێوان هاوڵاتیانی حەوت دەوڵەتی ئیسلامی و ئەمریکا. ئەمەش نارەزایی سەرتاسەری جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا و دەنگۆی گەورەی دروست کردوە.
دیارە تەکنەلۆژیاش بەشێکە لەو بەشانەی کە کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لە بڕیارەکانی تڕەمپ.بە هۆکاری ئەوەی کە تەواوی کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆژیا بریتین لە کۆکراوەی هاوڵاتیانی تەواوی وڵاتانی جیهان.

کۆمپانیای گووگڵ کە لە ئێستادا لە سەروبەندی هەرە گەورەترینەکانی کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆژیایە، ژمارەیەکی زۆری لە کارمەندەکانی هاوڵاتیانی دەرەوەی ئەمریکان و رێژەیەکی دیاریکراویش بریتین لە هاوڵاتیانی ئەم حەوت وڵاتە ئیسلامیەی کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە. بۆیە هەر لەسەرەتادا بەرێوەبەرانی گووگڵ هاوشێوەی بەشێکی تری کۆمپانیاکان ناڕەزایی خۆیان دەربڕی دژی بڕیارەکە و دوێنێش زیاتر لە ٢٠٠٠ کارمەندی کۆمپانیای گووگڵ و ئەلفابێت لە هەشت بنکەی جیاوازی کۆمپانیاکە لە ناوچە جیاوازەکانی وڵات خۆپیشاندانیان ئەنجام دا دژی بڕیارەکەی تڕەمپ وەستانەوە رایانگەیاند کە ئەوان دەیەناوێت لەگەڵ هاوکارەکانیان کە هاوڵاتیانی ئەم حەوت وڵاتەن بەردەوامی بە کارەکانیان بدەن.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.