دیاره لای هه‌مووان ئاشكرایه كه بۆ دابه‌زاندن یاخود تازه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌په‌كانی نێو ئایفۆن یاخود ئایپاده‌كه‌مان پێویستمان به ئه‌پڵ ئایدیه ، جا ئه‌م ئه‌پڵ ئایدیه دروستكراوی خۆمان بێت یاخود له بازار بكڕێت وه‌ك كارت داغڵ بكرێت بۆ دایه‌زاندی ئه‌په‌كان ، به‌ڵام بۆ چونه ژووره‌وه له‌به‌شی ئایكڵاودی ئامێره‌كه‌مان كێشه دروست ده‌كات … چۆن؟
( ئه‌م قسه‌یه‌ی ئێمه تایبه‌ته به و كارتانه‌ی كه له بازاڕ ده‌فرۆشرێن بۆ %80تاكو له %90 ی ئه‌و ئه‌پڵ ئایدیانه گره‌نتى نیه) واتا تۆ له كاتی چونه ژووره‌وه‌ت له‌به‌شی ئایكڵاود زانیاری و ناو وكۆمه‌ڵی شتی كه‌ی ئامێره‌كه‌ت باك ئه‌پ ئه‌بێته سه‌ر ئایكڵاوده‌كه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی تر ئه‌م ئه‌پڵ ئایدیه‌ی تۆ بكاته سه‌ر ئایكڵاود داتا‌و زایاریه‌كان تێكه‌ڵ ده‌بن هی ئه‌و دێت بۆ تۆ هی تۆ ده‌ڕوات بۆ ئه‌و .
كێشه‌كه ئه‌وه‌یه له‌م كارتانه كه ده‌فرۆشرێت هه‌یانه جارێكی تر ده‌فرۆشرێته‌وه ، واتا ئه‌گه‌ر تۆ له هه‌ڵه‌بجه ئه‌مه‌ت كرێبێت له وانه‌یه یه‌كێكی تر له كه‌لار ئه‌پڵ ئایدیه‌كی كرێبێت به‌هان ئیمێڵ و پاسۆردی ئه‌وه‌ی تۆ واتا لێره‌وه زانیاریه‌كان تێكه‌ڵ ده‌بن ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لا بچنه ناو ئایكڵاوده‌وه (نموونه‌ی زیندووم لایه ئه‌گه‌ر پێویستی كرد) ئه‌مه له‌لایه‌ك واتا حاڵه‌تی ئه‌منی هیچ پارێزراو نیه !!!!
له‌لایه‌كی تر ئه‌و ئه‌پڵ ئایدیه كه به‌كارت ده‌فرۆشترێت زۆرینه‌یان له سه‌ر هیچ سێرڤه‌ریك نین له سه‌ر ئیمێلی ته‌زویر دروستكراون كه به كوردیه‌كه‌ی خۆمان پێ ی ده‌ڵێن علوج واتا ئه‌گه‌ر تۆ چویته ژووه‌روه له‌به‌شی ئایكلؤد و پاسۆرده‌كه‌ت یاخود كارته‌كه‌ت بزركرد یاخود ونت كرد ئه‌وا نا‌توانیت هیچ نامه‌یه‌كی له بیر چوونه‌وه بنریت بۆ ئیمێله‌كه‌ت چوونكه ئه‌م ئیمێله بێخاوه‌ن و ناسنامه‌و سێرڤه‌ری دیاری كراوی نیه وه‌ئه‌گه‌ر هه‌شی بێت كه ئه‌سته‌مه چوونكه ئیمێلی (بێ خاوه‌ن له ماوه‌ی ده‌قه‌یه‌كدا ده‌توانیت نزیك به 10 دانانه دروست بكه‌یت به ڵام ئیمیڵی ئاسایی بۆ دروستكردنهی دانه‌یه‌ك پێویستت به 2تا3 ده‌قه ده‌بێـت) .
ئه‌وا پاسۆردی ئیمێله‌كه له‌سه‌ر كارته‌كه نانوسرێت بۆیه له كاتی له بیر چوونه‌ی پاسۆرده‌كه‌ت یاخود قوفڵ بوونی ئه‌پڵ ئایدیه‌كه‌ت نا‌توانیت نامه‌ی پاڵپشتی بنێریته‌وه بۆ ئیمێله‌كه‌ت ته‌نها ده‌توانیت سوود له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه وه‌ربگریت كه له‌سه‌ر كارتی ئه‌پڵ ئایدیكه نوسراوه به ڵام به داخه‌وه ئه‌مه‌ش له زۆرینه‌یان به هه‌ڵه وه‌ڵامه‌كان ده‌نوسرێت و نا‌توانیت به‌مه‌ش بیكه‌یته‌وه …
ئێستا تێگه‌یشتین له‌وه‌ی كه كارتی ئه‌پڵ ئایدی زۆرینه‌یان پارێزراو نین بۆ یان هه‌یه دوو جار یان زیاتر بفرۆشرێته‌وه ئیمیڵی ته‌زویر به‌كارده‌هێنریت له دروستتكردنی و زانیاری سه‌ر كارته‌كه هه‌ڵه‌یه بۆ یه به‌دووربن له چونه ژووره‌وه له سه‌ر به‌شی ئایكلاودی ئامێره‌كه‌تان …
ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌كارتان هێنا له ئه‌پ ستۆر بۆدابه‌زاندنی ئه‌پ به‌كاری بهێنن … هه‌شیانه به زه‌مانه‌وه ده‌فرۆشرێت ئه‌وه تاڕاده‌یه‌ك كێشه‌ی نیه به ڵام زۆرینه‌یان كێشه دارن بۆ یه به دووربن لێ .
ئاماده‌كردنى : ئاری كریم