بێگومان زۆن ئه‌و به‌رنامانه‌ی بۆ كاری مۆناژ به‌كاردێن و ڕۆژانه كاریان پێ ئه‌كه‌ین و ئه‌و به‌رنامانه له ئه‌پستۆر دا ئه‌گرین ، به‌ڵام زۆرێك له‌و به‌رنامانه به خۆرایی نین یاخود له ئاستی داواكاری و پێویستی ئێمه دانین .
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌م بابه‌ته‌دا به‌رنامه‌یه‌كی نایابتان پێ ئاشتا ئه‌كه‌ین بۆ كاری مۆنتاژ بۆ ئای ئۆ ئێس (ئایفۆن و ئایپاد) كه به‌رنامه‌یه‌كی نایابه و ئه‌توانین به شێوازێكی ئاسان كۆمه‌ڵێك كاری پێ ئه‌نجام ده‌ین له‌وانه:
1-دانانی نوسین له‌سه‌ر وێنه و ڤیدیۆكان و دانانی چه‌ند ئیفێكت و جوڵه‌ی جوان بۆ نوسینه‌كان.
2-دانانی جۆره‌ها فلته‌ر بۆ وێنه و ڤیدیۆكان.
3-گۆرینی كۆمه‌ڵێك وێنه بۆ ڤیدیۆ.
4-دانانی وێنه له‌سه‌ر ڤیدیۆ و دانانی ئیفێكت بۆی .
5-زیادكرنی ده‌نگ و میوزیك بۆ سه‌ر ڤیدیۆكان.
6-برین و زیادكردن و ده‌ستكاری كردنی ڤیدیۆكان به شێوازێكی ئاسان.
7-له‌گه‌ڵ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی تر…
لینكی داگرتنی به‌رنامه‌كه بۆ (ئایفۆن و ئایپاد)