زۆرکەس ھێڵی ئینتەرنێتی سنوورداری ھەیە و ئەوەش وادەکات سنوورێک بۆ ئەو کارانە دابنێت لەسەر ئینتەرنێت ئەنجامیان دەدات.
یەکێک لەو کێشانەی زۆربەی کات بۆت درووست دەبێت پەیوەندیکردنی ڤیدیۆییە بە ھێڵێکی سنووردار و نازانیت چۆن کەمترین بڕی ھێڵەکەت سەرف بکەیت، شارەزایان سێ جۆر خزمەتگوزاری پەیوەندی ڤیدیۆییان تاقیکردۆتەوە و ئەوانیش (فەیس تایم، سکایپ، وەتس ئاپ) بوون.
دوای تاقیکردنەوە و قسەکردن بەو ٣ تۆڕە بۆماوەی ٤ خولەک دەرکەوتووە کە فەیس تایم کەمترین بڕی ھێڵی سنووردار سەرف دەکات، فەیس تایم تەنھا ٨.٨ مێگابایتی ویستووە بۆ ئەو ماوەیە و سکایپ و وەتس ئاپیش ١٢.٣ و ١٢.٧٤ مێگابایتیان ویستووە، ھەربۆیە ئەگەر ویستت بە ڤیدیۆ لەگەڵ یەکێکدا قسەبکەیت ئەوا فەیس تایمی ئەپڵ باشترینە.
تێبینى : ئهپڵیكهیشنى فهیس تایم تایبهته به بهرههمهكانى كۆمپانیاى ئهپڵ ، واته ماك ،ئایپاد، ئایفۆن
s:snnc