کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ساڵی ڕابردوو بڵاوی کرده‌وه که له به‌رنامه‌کانی ساڵی ٢٠١٧ـدا دوو نوێکردنه‌و‌ه (ئه‌پده‌یت) ـی گه‌وره بۆ ویندۆز ١٠ بڵاو ده‌که‌نه‌وه ، دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی نوێکاری Creators ، نوێکاریه‌کی تریش به‌رێگاوه‌یه‌وه له مانگی ٩ـدا (سێپته‌مبه‌ر) ، وه ئێسته مایکرۆسۆفت به‌رنامه‌ی جێگیر کراوی بۆ نوێکاری (ئه‌پده‌یت)ـی نوێی ویندۆز بڵاو ده‌کاته‌و‌ه و ئه‌لێت ئیتر نوێکاریه گه‌وره‌کانی ویندۆز ١٠ـدا له هه‌موو ساڵه‌کاندا و ئه‌مسالیشدا له دوو مانگدا بڵاوده‌کرێته‌وه ئه‌وانیش مانگه‌کانی مارس (٣) و سێپته‌مبه‌ر (٩)ـدا ده‌بێت ده‌بێت وه ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌رده‌وام ئه‌بێت تا کۆتایی نوێکاری ویندۆز ١٠ .
وه سه‌رچاوه‌کان باس له‌وه ئه‌که‌ن ئه‌گه‌ری هاتنی ویندۆزێکی تر هه‌بێت له داهاتوودا به ناوی ویندۆز ١١ هه‌رچه‌نده له ڕابردوودا وا بڕیار بوو که ویندۆز ١٠ کۆتا ویندۆز بێت به‌ڵام کارمه‌ندان و به‌رێوه‌به‌رانی مایکرۆسۆفت هاتنی ویندۆز ١١ یاخود هه‌ر نوێکاریه‌کی تر ڕه‌د ناکه‌نه‌وه بۆیه ئه‌گه‌ری هاتنی ویندۆز ١١ یاخود ویندۆزێک به‌رزتر له ١٠ ڕوو له زیاد بوون ئه‌کات وه‌مان لێده‌کات بلێێن ویندۆز ١٠ کۆتا ویندۆز نابێت به‌رده‌وامی ئه‌بێت به‌ڵام هێشته‌که هیچ پشت ڕاستکردنه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆ نیه ، وه هێشته‌که هیچ زانیاریه‌ک نیه که له نوێکاریه گه‌وره‌که‌ی تری ئه‌مساڵی ویندۆز ١٠ که ئاخۆ ئه‌بێت چی تایبه‌تمه‌ندیه‌ک تێدا ده‌بێت له ئێسته‌دا ته‌نها پێویسته چاوه‌رێی زانیاریه فه‌رمیه‌کانی مایکرۆسۆفت بکه‌ین له باره‌یه‌وه .
بێگومان ته‌نها ئه‌م دوو ئه‌پده‌یته نابێت به‌ڵکو کۆمه‌لێک نوێکاری (ئه‌پده‌یت)ـیش بڵاوده‌کاته‌وه که گه‌وره نه‌بن ته‌نها بۆ چاره‌سه‌رکردنی کۆمه‌لێک کێشه‌ی بچووکی ویندۆز تاوه‌کو سکوێرتی ویندۆزه‌که به‌هێزتر بکات و خێرایشی به‌ره‌و پێشتر به‌رێت .
ژێده‌ر : theverge