زۆربەمان تووشی كێشەی دزینی مۆبایل دەبین و ڕاستەوخۆ پێمان دەوترێتەوە دەستی لێ بشۆ !
لەم سەردەمەدا بە هۆی گەشەكردنی تەكنەلۆژیاوە كە بە شێوازێك پێش كەوتووە دەتوانیت بە لێهاتوویی و بە زیرەكی چیت دەوێ ئەنجامی بدەیت. وەكوو لای هەمووان ئاشكرایە كۆمپانیای ئەپڵ بۆ مۆبایلەكانی ئایفۆن خزمەتگوزاری Find My Iphone ی زیاد كردووە و دەتوانن سوودی لێ ببینن لەكاتی دزرانی مۆبایلەكەت یاخود وون بوونیدا، بەلام چۆن بتوانین سوود لەم خزمەتگوزارییە وەر بگرین Find My Iphone بۆمان ئەنجام دەدات؟
هەنگاوی یەكەم تۆ پێویستە Find My Iphone بخەیتە كار بۆ ئەوەی هەركات مۆبایلەكەت دزرا بتوانی سوودمەند بیت لەم خزمەتگوزارییە بەم شێوە Find My Iphone بخەرە كار.
دوای ئەوەی چووینە بەشی سەرەوە كلیك لەسەر iCloud دەكەین بەم شێوە
پاشان Find My Iphone بكەرەوە بیكە بە ON
وەكوو ئەوەی من پێویستە Send Last Location چالاك بیت تاوەكوو هەموو خولەكێك شوێنەكەت گۆڕانكاری بەسەر داهات شوێنەكەت دیاری بكات
لێرەدا پێویستە بزانین كە چۆن سوود لەو خزمەتگوزارییە وەر بگرین؟
دەچینە سەر بەرنامەی Find My Iphone لە نێو مۆبایلەكەماندا
پاشات ئیمێڵ و پاسۆردی Apple ID نێو ئەو مۆبایلە داخڵ بكە كە وونت كردووە یاخود دزراوە
لێرەدا كۆمەڵێك تایبەتمەندی دێنە بەردەستت دەتوانی سوودی لێ ببینیت لەوانەش
Play Sound
تایبەت مەندی ئەم دوگمەیە بۆ ئەو كەسانەیە كە مۆبایلەكەی لە ماڵەوە وون كردووە یاخود لێی دزراوە بەڵام هێشتا نزیكە لە مۆبایلەكەوە لە ڕێگەی بەكار خستنی ئەم تایبەت مەندییە ڕاستەوخۆ مۆبایلەكە دەست بە زەنگ لێدان دەكات.
Lost Mode
ئەمەیان دەتوانیت وا لە مۆبایلەكەت بكەیت بچێتە باری ڕاگرتنەوە و هەر لەو ڕێگەیەوە دەتوانیت پەیامێك بە جێ بهێڵێیت بۆ ئەوەی پەیوەندیت پێوە بكرێت.
یەكێكی تر لە تایبەتمەندییەكانی Erase Iphone ە
ئەم تایبەتمەندییەیان لە كاتێكدا بەكار دێت هیچ ئومێدێك نەمێنێت بۆ گەڕاندنەوەی مۆبایلەكەت، بەمەش دەتوانیت سەرجەم فایل و زانیارییەكانت ڕەش بكەیتەوە و نەی هێڵیتەوە تاكوو هیچ كەسێك سوودمەند نەبێت لە مۆبایلەكەت بەڵام وەكوو تێبینی من ئەو بەشەم تاقی نەكردۆتەوە تاوەكوو بۆتان ڕوون بكەمەوە.