وه‌ک ئه‌زانین دوای نمایش کردنی گالاکسی ئێس ٨ و براگه‌وره‌که‌ی به ڕامی ٤ گێگابایته‌وه ماوه‌یه‌ک دوای ئه‌وه هه‌واڵ هات که گالاکسی ئێس ٨ جۆرێکی تری لێ به‌رهه‌م دێت به ڕامی ٦ـه‌وه ئه‌مجۆره‌یان سه‌ره‌تا وا بڕیار بوو ته‌نها بۆ وڵاتی چین بێت به‌لام له ئێسته‌دا سه‌رچاوه‌کان باس له‌وه ئه‌که‌ن که ئه‌م جۆره‌شیان جیهانی بێت و له هه‌موو جیهاندا بڵاو بێته‌وه
ئاماری پێش کڕینی به‌رهه‌مه نوێیه‌که‌ی سامسۆنگ له کۆریای باشووردا به‌پێی ڕاپۆرته‌کان بێت گه‌یشتۆته‌وه رێژه‌یه‌کی هێنده به‌رز که ٥ ئه‌وه‌نده زیاتر بوو له رێژه‌ی فرۆشی به‌رهه‌می ساڵی ڕابردوویان .
وه ته‌نها ٤٣ هه‌زار و ٤٠٠ ئامێری له ڕۆژی چوار شه‌ممه‌دا چالاک کراون که له ڕۆژی سێ شه‌ممه‌دا ته‌نها ٢٦٠ هه‌زار ئامێر چالاک کراون له گالاکسی ئێس ٨ بۆ فرۆشتن وه فرۆشراون وه هۆکاری ئه‌م هه‌موو داواکاریه‌که‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی سامسۆنگ زۆری به‌رهه‌م هێنان لێی وه زۆر ویستی خه‌ڵکی له‌سه‌ری وائه‌کات که به‌رهه‌م هێنانی گالاکسی ئێس ٨ به ڕامی ٦ـه‌وه کێشه‌ی تێ بکه‌وێت چونکه گالاکسی ئێس ٨ به ڕامی ٦ گێگابایته‌وه زۆر دلخوازتر ئه‌بێت پێشبینی فرۆشی باشتری لێده‌کرێت هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر زۆره ببێته کێشه بۆ سامسۆنگ تاوه‌کو بتوانین گالاکسی ئێس ٨ به ڕامی ٦ گێگابایته‌وه ئه‌و رێژه زۆره‌ی که خه‌ڵک داوای ده‌کات به‌رهه‌می بهێنێت .
وه له هه‌فته‌کانی داهاتوودا به شێوازێکی فه‌ڕمی بڵاو ده‌بێته‌وه وه داواکاری پێش کڕینی بۆ چالاک ئه‌کرێت بۆ گالاکسی ئێس ٨ به ڕامی ٦ گێگابایتیه‌وه.
ژێده‌ر : SAMMOBILE و ZDNET
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت