کێبرکێی گەورە کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆژیا لە ئاستێکی زۆر باڵا دایە و بەردەوام هەموو کۆمپانیاکان هەوڵ دەدەن بە خزمەتگوزاریەکانیان زۆرترینی خەڵک بۆلای خۆیان رابکێشن.
کۆمپانیای گووگڵ بە یەکێک لە هەرە باڵاترینی کۆمپایاکانی تەکنەلۆژی دادەنرێت لە سەر ئاستی جیهان بەتایبەت لە زۆری و بەهێزی بەرهەمەکانی.
ئەمڕۆ گووگڵ بە فەرمی تایبەتمەندی NEWS FEED ی راگەیاند کە دەبێتە جێگرەوەی گووگڵ ناو GOOGLE NOW و  کۆمەڵێک تایبەتمەندی بۆ زیاد کراوە و بەگوێرەی ئارەزوەکان و لەسەر بنەمای گەڕانەکانت کۆمەڵێک هەواڵ و بابەتی سەرەنجراکێشت بەبەردەوامی لە نوێترینەکان بۆ ئامادە دەکات.

تایبەتمەندیەکە بەجۆرێکە هەر کاتێک گەڕانێک دەکەیت بەدوای هەر شتێک ، راستەوخۆ گووگڵ پێشنیاری دوگمەیەکت بۆ دەکات کە بریتیە لە Follow و دەربارەی ئەو بابەتەی کە بە دواگەڕانی بۆ دەکەی بۆ ئەوەی لە داهاتوو دا وەک لیستی ئارەزوەکانت دیاری دەکات و بەردوام ئاسانکاریت بۆ دەکات.

 

finalTake_2_3U6SwbL

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.