لە وڵاتی چین لە هەریمی شینزین، قاچاخچیەکی ئافرەت دەستگیرکرا کە 102 ئایفۆنی لە ژێر جلەکانی حەشاردابوو لەگەڵ 15 کاتژمێری گرانبەها.
دوای ئەوەی پۆلیس هەستیان بەوە کرد کە ئەم ئافرەتە جلو بەرگەکانی زیاد لە پێویستە لە کاتێکدا کە ئەم هەوو جلە پێویست ناکا بۆ ئەم کەشوهەوا گەرمایە، بۆیە چاودێریا خستە سەری و دواتر پشکنینیان بۆکرد، دەرکەوت لە ژێر جلەکانی 102 ئایفۆنی شاردوەتەوە و ویستویەتی بەرێگای قاچاخ بیانهێت و بازرگانیان پێوە بکات.
ئەم وێنانە وێنەی کەسە دەستگیرکراوەکەیە لەگەڵ شێوازی حەشاردانی :
نرخی ئایفۆن لە وڵاتی چین تا راددیەک بەرزە بەهۆی ئەوەی حکومەتی چینی بڕێکی زۆر باج دەخاتە سەر بەرهەمە دەرەکیەکان.