له مۆبایلێکی هه‌ر که‌سێکماندا کۆمه‌لێک نامه‌ی تێدایه که رۆژێک له رۆژان به‌بێ ویستی خۆمان سراوه‌ته‌وه یان به‌هۆی تێکچوونی سیسته‌مه‌که‌وه بووبێت یاخود به هه‌ڵه سرینه‌وه‌ی یان هتد ……..
به‌ڵام ئه‌ته‌وێت ئه‌و نامانه‌ت ده‌ستت بکه‌وێته‌وه جارێکی تر ، له‌گه‌ڵماندا بن بۆ چۆنیه‌تی هێنان‌وه‌یان
پێداویستیه‌کان :
١، ئه‌و مۆبایله‌ی که نامه‌کانی تێدا سڕاوه‌ته‌وه له جۆری ئه‌ندرۆید بێت
٢. کۆمپیوته‌رێک ویندۆز یان ماک
٣. په‌یوه‌ستکه‌رێکی (رابط) نێوان کۆمپیته‌ر و مۆبایله‌که
سه‌ره‌تا یه‌کێک له‌م سێ پرۆگرامه دابگره بۆ کۆمپیوته‌ره‌که‌ت و ئینستاڵی بکه :
- FonePaw Android Data Recovery (بۆ Mac یان PC)
- Wondershare Dr. Fone for Android (بۆ Mac یان PC)
- Coolmuster Android SMS+Contacts Recovery (بۆ Mac یان PC)به نموونه ئێمه کاره‌که‌مان له‌سه‌ر پرۆگرامی dr fone تاقیده‌که‌ینه‌وه
دواتر بچۆ سه‌ر مۆبایله‌که‌ت رێکخستنه‌کان بکه پاشان Settings > About phone دواتر بۆ ماوه‌ی ٧ جارBuild number دابگره تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌نووسرێت Developer options has been enabled.
دواتر ئه‌چینه سه‌ر Developer options له‌وێدا SB debugging چالاک ده‌که‌ین *سه‌حێکی لێبده*
دوای ئینستاڵ کردن و دابه‌زاندنی پرۆگرامی dr, foneـیه‌که ئێسته بیکه‌وه و وه مۆبایله‌که‌شت به ڕابطه‌که په‌یوه‌ستی کۆمپیوته‌ره‌که‌ی بکه
دواتر بۆ ماوه‌یه‌کی دیاری کراو چاوه‌رێی ده‌که‌ین تا نامه‌کان و ڤیدیۆ و گشت سراوه‌کانی نێو مۆبایله‌که‌مان نیشان ده‌داته‌وه که هه‌ڵیان ده‌بژێری به پێی خواستی خۆت کامیان بگه‌رێنیته‌وه به نموونه تۆ ته‌نها نامه‌کان هه‌ڵبژێره ، و دواتر next
دواتر که‌مێک چاوه‌رێی ده‌که‌ین له‌لای چه‌پی شاشه‌که‌وه لۆگۆی نامه‌کان و ئه‌و شتانه‌ی دیاریکردووه نیشان ده‌دات ته‌نها به هه‌ڵبژاردنیان و دواتر به داگرتنی دوگمه‌ی recover ئه‌گه‌رێنێته‌وه بۆ نێو مۆبایله‌که‌ت .
تێبینی : مه‌رج نیه ئه‌م کاره له‌سه‌ر هه‌موو جۆره ئه‌ندرۆدێک سه‌رکه‌وتوو بێت و نامه‌کان یاخود هه‌ر شتێکی تر دیاری کردبێت بێته‌وه ، گه‌ریش پرۆگرامێکیان نه‌گونجاوه کاره‌که‌ی نه‌کرد یه‌کێک تر له‌و دوو پرۆگرامه‌نه‌ی سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا دابگره
ئێسته بۆ ئه‌وه‌ی چیتر گه‌ر نامه‌کانیش سرایه‌وه بێخه‌میت به ئاسانی بیان گه‌رێنیته‌وه
وه بۆ ئه‌و توشی سرینه‌وه‌ی نامه‌کان نه‌بیت به پرۆگرامی SMS Backup & Restore بیان پارێزه
ئینستاڵ بکه تێیدا دواتر پرۆگرامه‌که بکه‌وه
به‌شی backup دابگره ئێسته
کۆمه‌لێک شتت پێده‌دا
به‌شی ALL CONVERSATIONS
دیاری بکه
دواتر به‌شی
local backup only
ئه‌م جۆره شێوازی پاراستنی نامه‌کان هه‌ر له نێو مۆبایله‌که‌تدا جێ ده‌هێلێت بۆیه زۆر سه‌رکه‌وتوو نیه
چاکتر وایه به‌شی
LOCAL BACKUP AND UPLOAD
دیاری بکه‌یت له‌وێشدا سێ شوێنێت پێده‌دات بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی نامه‌کانت تێدا پاراستنیان
وه‌ک ناردنی به ئیمێڵ و به‌رزکردنه‌وه له درۆپ بۆکس و به‌رزکردنه‌وه بۆ گۆگڵ درایڤ
کامیانت پێ باش بوو ئه‌و جۆره هه‌ڵبژێره
و دواتر
OK دابگره
هه‌ندێک چاوه‌رێی ده‌که‌یت ده‌بینیت گشت نامه‌کان به‌سه‌رکه‌وتووی پارێزران
دوای پاراستنیان بۆ چۆنیه‌تی گه‌رانه‌وه‌یان دووباره پرۆگرامه‌که ده‌که‌ینه‌وه به‌شی restore داده‌گرین
گه‌ر له‌ناو فایلێکی ناو مۆبایله‌که‌ماندا بێت ئه‌وه هه‌ڵیده‌بژێرین گه‌ریش له ناو یه‌کێک له‌و بنکه‌ی بارکردنه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا ده‌تان نابێت ئه‌وه به‌شی Load from ده‌که‌ینه‌وه له رێگه‌ی ئه‌وێوه نامه پارێزراوه‌کانمان هه‌ڵده‌بژێرین