کیشەی هەندێکمان ئەوەیە کاتیک مۆبایلەکەمان خاو دەبێتەوە یان ڤایرۆس لیی ئەدات یان پاسۆرد دادەنێین و بیرمان دەچیتەوە .
بۆ ئەوەی مۆبایلەکان نەبەینە بازاڕ تەنها لەبەر فۆڕماتیک ، بە ووردی سەیری ئەم فێركاریەی خوارەوە بكە
بۆیە بەم دو ڕیگایە زۆر بە ئاسانی دەتوانیت مۆبایلەکەت فۆڕمات بکەیتەوە و بیخەیتەوە سەر شێوەی یەکەم جار
مۆبایلەکانی سیستەمی ئەندرۆید وەک گالاکسی . سۆنی . لینۆڤۆ . ئێڵ جی . ئەسێ . هاسی . هایەر … هێچ تی سی -کلاریستا . هواوی . …
سەرەتا ڕێگەی یەکەم
مۆبایلەکەت بکوژێنەرەوە
پاشان پەنجە بنێ بە دوگمەی زیاد کردنی صەوت + دوگمەی هۆم + دوگمەی داگیرساندن وەک وینەکە
پاشان پەنجە هەڵمەگرە هەتا ئایکۆنی ئەندرۆیدەکە دێتە سەری
پاشان دوبارە پەنجە بنێرەوە بە دوگمەی زیاد کردنی صەوت
پاشان ئەم بەشەی خوارەوەت بۆ دیت کە چەند بەشێکی تێدایە
تۆ لیرەدا بەشی Wipe Cashe Partition هەڵدەبژێریت
پاشان دواتر دەچینە سەر بەشی Wipe Data/Factory Reset و
دواتر ئەم بەشەمان بۆ دەکرێتەوە ئێمە Yes — Delete All User Data هەلدەبژیرین
پاشان کە ئەو بەشەمان هەڵبژارد چاوەڕێ دەکەین هەتا فۆڕمات کردنەکە تەواو دەبێت
پاشان دەچینەوە سەر بەشی Rebot System Now واتە ڕیستارتی مۆبایلەکە دەکات و بەم شێوەیە فۆڕماتکردنەکە کۆتای هات
ڕێگەی دووم
ئەم ڕێگەیە لە نیو سیستەمی مۆبایلەکە خۆیدا دەکرێت
دەچینە سەر Setting و پاشان دوای ئەوە دەچینە سەر بەشی Backup & Resetپاشان دوای ئەوە ئەم بەشەمان بۆ دەکاتەوە کە لە سەرەوە نوسراوە Backup my data واتە هەموو زانیاریەکانم بۆ هەڵبگرێت و نەفوتێت.بەڵام ئەمە لە کاتیکدا دەبێت کە پیشتر ئەکاونتیکی جیمەیڵت داغڵ کردبێت ەک لە وێنەکەدا دیاوە
پاشان بەشی دووەم نوسراوە Backup Account واتە ئەو ئەکاونتە داگل بکە کە دەتەوێت داتاکانتی تێدا هەڵبگریت بۆ ئەوەی لە دوای فۆماتکردنەکە بێتەوە ناومۆبایلەکەت (ناوەکانت – وێنەکانت – بەرنامەکانت)
سییەم نوسراوە Automatic Restore واتە بە شێوەیەکی خودکاری داتاکان بگەڕێنەوە
دەتوانیت ئەم سێ بەشە هیچیان بەکار نەهینیت ئەگەر مۆبایلەکەت شتی گرنگی تێدا نەبێت
واتە دەتوانیت یەکسەر بچیتە سەر بەشی چوارەم کە لە خوارەوە نوسراوە Factory Data Reset وە یەکسەر هەموو داتاکانت دەسڕێتەوە و دەچێتەوە سەر قاڵبی شەریکە
هیوادارم سودی هەبوبێت بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکەن لەیوتوب
بەڵام ئەو مۆبایلانەی کە دوگمەی هۆمیان نیە
دەتوانن تەنها بە دوگمەی پاوەر + دوگمەی زیاد کردنی ڤۆلیۆم بیکەن
بەڵام دەبێت ئاگادار بن هەندێک لەو مۆبایلانەئەگەر ئەکاونتی Samsung داغل کرابیت لەسەری
ئەوە وەک Icloud وایە دەبیت ئیمەیڵ و پاسۆری ئەکاونتەکە داگڵ بکەیت ئەو کات مۆبایلەکەت دەکەوێتەوە ئیش
کرته لێره بکه