چەند وێنەیەكی مۆبایلە نوێیەكەی كۆمپانیای مایزۆ دزەی كردۆتە نیو تۆری ئینتەرنیت و سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەدەن كە كامێرای ئەو مۆبایلە نویە 41 مێگا پێكسلە .

وا چاوەروان دەكریت مۆبایلە نوێكەی كۆمپانیای مایزۆی چینی ناوی ئێم ئێكس فایڤ بێت و زوومی كامێراكەیشی 41 مێگا پێكسڵ بیت .

تایبەتمەندیەكانی ئەو مۆبایلە نوێیە لە شاشەیەكی پێوەر هەستیار بە قەبارەی 5 پۆینت 5 ئینج و یەكەی ڕێكخەری ناوەندی یاخود پرۆسێسەرەكەی لە جۆری میدیا تێك ئێم تی سكستی سێڤن ناینتی فایڤە و 8 ناوەكیە و بە تەكینكی بیگ لیتڵ دروست كراوە و خێرایەكەی 2 پۆینت 2 گێـگا هێرتزە .

كوالیتی شاشەی ئەم مۆبایلە لە جۆری تو كەیە و میمۆری ناوەكی 4 گێگابایتەو ئۆپەرەیتنگ سیستەمی ئەندرۆید ووەشانی 5 ناسراو بە لۆلی پۆپی لەسەر جێگیر كراوە .

شایەنی باسە بەهۆی بەرزی تایبەتمەندی و هەرزانی نرخەكەی ,وا چاوەروان دەكریت ئەم مۆبایلە نوێیە كێبڕكێ ی گالاكسی 6 ی كۆمپانیای سامسۆنگ و ئیچ تی سی وەن ئیم نانی كۆمپانیای ئیچ تی سی و ئایفۆن 6 و 6 پلەسی كۆمپانیای ئەپڵ بكات .

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

كۆمێنتێك بنووسە