بەپێی نوێترین پڕوپاگەندەکان بێت وەچاوەڕوان ئەکرێت یەکێک لە بەرهەمەکانی نۆکیا ناوی نۆکیا ٩ بێت و بەرزترین ئاستی هەبێت لە نێوان گشت بەرهەمەکانی تریاندا وە بەپێی دەنگۆکان بێت لەمساڵدا بڵاو دەبێتەوە وە وا چاوەڕوان ئەکرێت کە ڕامەکەی ٦ گێگابایت بێت وە پشکنەری ڕەشێنەی چاوی هەبێت وە رامەکەی ٦ گێگابایت بێت شاشەکەی ٥.٥ ئینج بێت لە جۆری QHD وە پرۆسێسەری ٨٣٥ لەسەر جێگیر ئەبێت وە بیرگەی ناوەکیەکەی 64 یان 128 دەبێت
وە کامێرای دواوەی ٢٢ مێگاپێکسڵ بێت و کامێرای پێشەوە (سێلفی) ١٢ مێگاپێکسڵ بێت وە توانستی پاتریەکەی ٣٨٠٠ ملی ئەمپێر بێت وە پەنجەمۆریش بێت و بارگاوی کەرەوەی خێرای وایەرلێس پشتیوانی لێبکات
وە بە داخەوە تا ئێستە وینەیەکی دزەپێکرا و یاخود پێشبینی کراوی نزیک لە ئەسلیەکەیەوە بەردەست نیە وا چاوەڕوان ئەکرێت لە هەفتەکانی داهاتوودا بە فەرمی بلاو بێتەوە
ژێدەر : Android Headlines