وەک هەموو دەزانین کەناڵەکانی TV و Youtube و بەشێکی زۆری کەسەکانیش Intro ی تایبەت بە خۆیان هەیە و هەر یەکەیان بە شێوەیەک دیزاین کراوە و تایبەتە بە خۆیان ، جا ئەو دیزاینە خۆیان کردویانە یاخود Template ئامادەکراوە و دەستکاریان کردووە .
Template ئامادە کراوەکان بەشێکی زۆریان بە پارەن و لە لایەن کەسانی شارەزا دروست کراون یان لەسەر داوای کەسەکان دروست دەکرێن و بە مەبەستی بەدەستهێنانی پارە دەفرۆشرێن ، بەشێکیشیان بەشێوەی فری هەیە و دەتوانین سودیان لێوەربگرین و بەکاریان بهێنین ، بێگومان بەشێکی کەمن ئەوانەی بە فرین و لە لایەن کاسانێک یاخود لە لایەن بەشێکی کەم لە ماڵپەرەکان بڵاو دەکرێنەوە .


maxresdefault

Template چیە ؟

Template بریتیە لە Project ێکی ئامادە کە هەریەک لە وێنە و جوڵە و ڤیدیۆ کانی ئامادەن و تەنها دەستکاریان ئەکەیت ئەو بەشەی کە پێویستە دەیگۆڕیت و بە ناوی خۆتی دەکەیت یان لۆگۆی خۆتی تێدا دا دەنێیت .


Intro چییە ؟

کورتەیەک ڤیدیۆیە 10 چرکە تا 1 خولەک دەبێت ، دەکرێت کەمتر یاخود زیاتر بێت بەپێی پێویستی کەسەکە یان کەناڵەکە بەڵام عادەتەن لە 1 خولەک تێپەر ناکات . لێرەدا خاوەن Intro هەڵدەستێت بە ناساندن و ڕیکلام کردن بۆ خۆی ئیتر بە ناو یاخود لۆگۆ یان ماڵپەر یان هەرشتێکی تر کە لە Intro کەدا ئاماژەی پێدەکات .


کەواتە Intro Template پێکدێت لە Project ی ئامادە کراوی ڤیدیۆیی کە هەڵدەستین بە گۆڕینی نوسین و لۆگۆ کانی ناو ڤیدیۆکە و دەیکەین بە ناوی خۆمان و دەبێت بە Intro یەک تایبەت بە خۆمان .


ئەو پرۆگرامانە چین دەستکاری Template ی پێ دەکرێت ؟

پرۆگرامەکان زۆرن بۆ دەستکاری کردنی Template ، بەڵام ئەوەی گرنگە دەبێ بیزانین ئەوەیە کە ئەو Project ەی کە ئامادە کراوە بەچی پرۆگرامێک ئامادە کراوە چونکە دەبێت بەو پرۆگرامە دەستکاری بکەین و Edit ی بکەین . پرۆگرامەکانیش زۆرن بۆ نموونە Sony Vegas , After Effect , Cinema 4D …. و چەندانی تر .


ئێستا زانیمان Intro چیە ، زانیمان Template چییە ، زانیمان Intro Template چییە ، و دەزانین بە چی پرۆگرامێک دەستکاری دەکرێت .

ئێستا هەڵدەستین بە دەستکاری کردنی Project ێکی ئامادە کراو بۆ زیاتر ڕونکردنەوە ،

فەرموون رونکردنەوە بە ڤیدیۆ :

فەرموون ئەو Project ەی لە ڤیدیۆکەدا بەکاری دێنم لێرە دایببەزینن :

کلیک لیرە بکە بۆ دابەزاندن

ئەگەر پرۆگرامەکەشت نییە لەم بابەتەدا باس کراوە دەتوانی دایببەزێنیت :

کلیک لیرە بکە بۆ بینینی بابەتەکە


لە کۆتاییدا ئەوەی من لە ڤیدیۆ کەدا دروستی دەکەم بەشێکی زۆر کەمە و دەستکاریەکی زۆر بچوکە تەنها بۆ تێگەشتنە، ئێوە دەتوانن زیاتر دەستکاری بکەن و شتی تری بۆ زیاد بکەن و بەرەو پێشی بەرن و شتی زۆر جوانتر ئامادە بکەن . دەتوانن لە Google بگەڕین و Template زیاتر بدۆزنەوە و دەستکاری بکەن .

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

خوێندکاری زانکۆم لە بەشی بایۆلۆجی لە زانکۆی سلێمانی ، ساڵانێکی زۆرە لەگەڵ تەکنەلۆژیا تێکەڵاویم هەیە و بە زۆرێک لە بەرنامەکانی کۆمپیوتەر و مۆبایل ئاشنام و شارەزایم هەیە ، ئامانجم تەنها خزمەت کردنە بە بواری تەکنەلۆژیا

Comments are closed.