لە درێژەی هەڵمەتی پاککردنەوەی گووگڵ پلەی لە هەرجۆرە ئاپێکی تووش بوو یان هەڵگری ڤایرۆسە جیاوازەکان لە چەند زنجیرە هەندگاوێک چەندان ئاپ سڕاونەتەوە ، ئەمجارەش بەفەرمی گووگڵ رایگەیاند کە بڕیاریان داوە 500 ئاپی تر کە پێک هاتووە لە بەرنامە و یاری و بابەتی جۆراوجۆر و لە ناویاندا کۆمەڵێک ئاپی زۆر ناسراو هەنە بسڕنەوە بە مەبەستی رێگە گرتن لە تەشەنەکردنی زیاتری ڤایرۆسەکانی سیستەمی ئەندرۆید.

هەرچەندە ناوی هیچ ئاپێک نەهاتووە کە لە لیستەکەدان بۆ سڕینەوە بەڵام سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە هەندێک ئاپی تیادایە کە زیاتر لە سەدان ملیۆن جار دەبەزێندراوە و هەوادارێکی یەکجار زۆری هەیە لەسەرتاسەری جیهان،
لە راگەیندراوەکە گووگڵ رایگەیاندوە کە هۆکاری سڕینەوەی ئەو ئاپانە ئەوەیە کە ئەم ئاپانە سیخوڕی بەسەر بەکارهێنەرانەوە دەکەن و داتا و زانیاریەکان دەگوازنەوە بێ ئەوەی بەکارهێنەران ئاگاداریان هەبێت.

سڕینەوەی ئەم ئاپانە لەدوای ئەوەهات کە چووارشەمەی رابردوو ناوەندی پاراستن و ئاسایشی سایبەری ئەمریکی رایگەیاند کە ژمارەیەک ئاپ لە پلەی ستۆر هەن و کێشەی ئاسایشیان هەیە و دەستبەجێ گووگڵ بڕیاری پشکنینی دەرکرد و پشکنینەکانیش بەردەوامن.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.