له که‌یسێکی سه‌یردا ، دادگای ئیتالیا پشت ڕاستی ئه‌وه‌ی کردۆته‌وه که زۆر به‌کارهێنانی زیاد له پێویستی مۆبایله هۆشمه‌نده‌کان بۆته هۆکاری ئه‌وه‌ی لویه‌ک(گرێی شێرپه‌نجه‌یی) له مێشکی به‌رێوبه‌ری کۆمپاناییه‌کدا ده‌ست به گه‌شه بکات رۆبێرتۆی ٥٧ ساڵ که کاره‌ی وای پێویست کردووه بۆ ماوه‌ی ١٥ ساڵ هه‌موو رۆژێک ٣ بۆ ٤ کاتژمێر سود له مۆبایله‌که‌ی وه‌ربگرێت له رۆژێکدا . ده‌رباره‌ى به‌كارهێنانى مۆبایل بۆ ئه‌م كاته زۆره ، رۆبێرتۆ ده‌ڵێت :هیچ بژارده‌یه‌كى ترم نه‌بوو ، چونكه به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ هاوڕێكان و هاوكارانم ئه‌كرد بۆ ماوه‌ى ١٥ ساڵ و به‌به‌رده‌وامى، له ماله‌وه ، له ناو ئۆتۆمبێل ، له هه‌موو شوێنێك … هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ” له ساڵى ٢٠١٠ هه‌ستم به‌وه كرد كه خه‌ریكه هه‌ستى بیستن له‌ده‌ست ده‌ده‌م به ئه‌سته‌م گوێم له قسه‌كان ئه‌بێت و وه‌هه‌ر له ساڵى ٢٠١٠ زانیم كه تووشى گرێ ى شێرپه‌نجه بووم ئه‌و كات سه‌ره‌تا بوو ، به‌ڵام ئێستا ناتوانم گوێبیستى هیچ شتێك بم.. وه ئه‌لێت نایه‌وێت به‌کارهێنانی مۆبایل وه‌ک ئه‌هریمه‌نێک وه‌سف بکات به‌ڵام ئه‌یه‌وێت بلێت تاوه‌کو خه‌ڵکی زیاتر ئاگاداربن وه پارێزه‌که‌ی ئه‌لێت بۆ یه‌که‌مین جاره له جیهاندا دادگایه‌ک بتوانێت هۆکاری نه‌گونجاوی به‌کارهێنانی مۆبایل و گه‌شه‌کردنی لوی(گرێی شێرپه‌نجه‌یی) مێشک پشت ڕاست بکاته‌وه وه یه‌کێک له پزیشکان مه‌زنده‌ی زیانه‌که‌ی ده‌کات ده‌لێت ٪٢٣ زیانی بۆ سه‌ر لاشه‌ی هه‌بووه وه پێویسته مانگانه بڕی ٥٠٠ یۆرۆ له‌لایه‌ن رێکخراوی INAIL ـه‌وه بدرێت به رۆبێرتۆ .
ژێده‌ر : businessinside له به‌شی TECH INSIDERـدا