کۆمپانیای سامسۆنگ بەردەوام کار لەسەر ئەوە دەکات بۆ ئەوەی نوێترین ڤێرژنی ئەندرۆید بەناوی ئەندرۆید ئۆریۆ 8.0 بۆ هەندێک لە مۆبایلە زیرەکەکانی بنێری لە ناویاندا گالاکسی ئێس 8 و ئێس 8 پڵاس گالاکسی نۆت 8 وە لەگەڵ چەند مۆبالێکی تر.

چەند ڕاپۆرێک ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆمپانیای سامسۆنگ پلانی هەیە وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆ 8.0 بۆ مۆبایلی گالاکسی ئێس 6 بنێرێت، بە هەرحاڵ ئەستەمە ئەو ڕاپۆرتە پشتڕاست بکرێتەوە کە چەند کارمەندێکی تەکنیکی کۆمپانیای سامسۆنگ بڵاویان کردۆتەوە.

بەهەرحاڵ ڕەنگە کۆمپانیای سامسۆنگ لە مانگی شوباتی داهاتوو دەست بکات بە ناردنی وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆ 8.0 بۆ مۆبایلەکانی گالاکسی ئێس 6 وە لە هەمان کاتیشدا بۆ گالاکسی ئێس 8 ئێس 8 پڵاس وە گالاکسی نۆت 8 بنێریت.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.