ڕاسته سامسۆنگ نایه‌وێت له کۆنگره‌ی جیهانی مۆبایله‌کاندا مۆبایلی گالاکسی ئێس ٨ بڵاو بکاته‌وه‌ به‌ڵام به‌ واتای ئه‌وه‌ نایه‌ت که ئیتر هیچ به‌رهه‌مێکی تری له‌و کۆنگره‌یه‌دا نه‌بێت به‌ڵکو سامسۆنگ به به‌رهه‌می Samsung Galaxy Tab S3 به‌ژداری ئه‌و کۆنگره‌یه‌ ئه‌دات

وێنه‌ دزه‌ پێکراوه‌ک و رێنده‌ر کراوه نوێیه‌که‌ی

وێنه‌ دزه‌ پێکراوه‌ک و رێنده‌ر کراوه نوێیه‌که‌ی

وه به‌ پێی وێنه‌که‌ ده‌رئه‌که‌وێت  S PEN له‌گه‌ڵ ده‌رئه‌که‌وێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره لێره‌دا به پێی پێشبینیه‌کانی ڕابردووی شوێنێکی نه‌بوو له‌م تابلێته‌دا بۆ ئه‌و جۆره قه‌ڵه‌مه‌ بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ به جیایه له‌ناو کارتۆنه‌که‌یدا سامسۆنگ بۆ کریارانی دابنێت .

تایبه‌تمه‌ندی پێشبینی کراو بۆی :

ڕام ٤ گێگابایت ، کامێرای دواوه ١٢ مێگاپێکسڵ و پێشه‌وه‌ ٥ ، پرۆسێسه‌ری ٨٢٠ سناپ دراگۆن و S PENـێک له‌گه‌ڵیدا.
وه وه‌شانی ٧.٠ نوگات ـی له‌سه‌ر جێگیر ئه‌کرێت .

ژێده‌ر : PHONE ARENA

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.