هەریەكێك لە شوێنی خۆیەوە (ماڵ، ئۆفیس، فەرمانگە ، بازار،سەیران .گەشت…هتد)بە ئارەزووی خۆی ئینتەرنێت بەكار دەهێنێت ، بەڵام تا ئێستا بیرت لەوە كردۆتەوە كێ توانای ئەوەیە ئینتەرنێـتی هەموو جیهان ڕابگرێت ؟بە واتایەكی تر كێن ئەوانەی سەرپەرشتی هەموو ئینتەرنێتەكانی جیهان دەكەن ؟


بە پێی هەوڵێكی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی كلیلی كۆنتڕۆڵی ئینتەرنێتی هەموو جیهان بەشێوەی 7 كارتی زیرەكی هۆشمەندی ئەلیكترۆنی بەدەست حەوت كەسەوەیە و تەنها لە ڕێگای 7 كەسەوە دەتوانن دەست بەسەر ئینتەرنێتی هەموو جیهاندا بگرن .
رێكخراوی جیهانی دیاریكردنی ناوی ژمارەكان ناسراو بە ( ئایكان) كە بارەگای سەرەكی لە ئەمریكایە ئەركی پاراستنی تەواوی ئاسایشی ئینتەرنێتی جیهانیان لەئەستۆ دایە، ئەمە جیا لە دابینكردنی ناونیشان بۆ ماڵپەڕ، سێرڤەر و سیستەمە كۆمپیوتەریەكانی و نێتۆركەكان(ڕایەلەكان) ی جیهان.واتە ئەم 7 كەسە و بە هۆی ئەم 7 كلیلەوە دەتوانن كۆنترۆلی هەموو جیهان بكەن ، لە هەر ئەگەریكدا بیانەوێت دەتوانن ئینتەرنێتی هەموو ووڵاتێك بیپچرێنن (بەڵام بەپێی یاسا )، هەروەها دەتوانن سیخوری بەسەر هەموو حكومەت و دەزگا و ڕێكخراو و بەرپرسەكان بكەن .لەمانەش سەرنج ڕاكێش تر ، كۆنتڕۆڵ و بەڕێوەبردنی سیستەمی (DNS) لە ئەستۆی ڕێكخراوی ئایكانە ، واتە گەر بێت و ئەم ڕێكخراوە هاك بكرێت، ئەوا ئینتەرنێتی هەموو جیهان دەكەوێتە دەست هاككەرەكانەوە ..

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

كۆمێنتێك بنووسە