وەکوو دەزانین لە کۆتا وەشانیدا گووگڵ بۆ سیستەمی کارپێکەری ئەندڕۆید، ئەندرۆید ئۆریۆی بڵاو کردەوە سەرەتا لەسەر مۆبایلەکانی خۆی دواتریش قۆناغ بە قۆناغ بە بەشێک لە مۆبایلەکانی کۆمپانیاکانی تریش گەیشت .
وەکوو دەزانین یەکێک لەو کۆمپانیایانەی پشتگیری ئەندرۆید دەکەن کۆمپانیای سامسونگی کوریە و بۆ مۆبایلەکانی زنجیرەی گالاکسی جێگیری کردوون، بەڵام ئەمەش ناکاتە ئەوەی ئەندرۆید ٨ سامسۆنگ بۆ هەموو مۆبایلە هۆشمەندەکانی بینێرێت بەڵکوو لەگەڵ راگەیاندنی هەر وەشانێکی نوێی ئەندڕۆید سامسونگ ژمارەیەک لە زنجیرەی گالاکسی دوا ئەپدەیتی ئەندرۆیدیان بۆ دەنێرێت .
بۆ ئەمجارەش سامسۆنگ ئەم مۆبایلانەی کە لەم وێنەی خوارەوەدا ناویان هاتوە ئەندرۆید ئۆریۆیان بۆ دەنێرێت :