لە ئایندەیەکی نزیکدا ئیتر پێویست ناکات مۆبایلەکانتان بۆ ماوەیەکی زۆر لەژێر بارگاوی کەرەوەدا دابنێن یاخود سود لە پاوەر بانک وەربگرن بۆ بارگاوی کردنەوەی کۆمپانیای چینی میزوو لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایلەکانی بۆ سالی ٢٠١٧ تەکنەلۆژیایەکی نوێی ئاشکرا کرد کە توانای هەیە پاتری مۆبایلێک کە لە سەدا سفر بێت لە ماوەی ٢٠ دەقە بکات بە لەسەدا سەد .
تەکنەلۆژیایەکەی ئەم کۆمپانیایە ناوی Super mCharge کە پێشتر خێراترین بارگاوی کەرەوە بەناوی ٣.٠ Quick charge ــەوە هەبووە لەماوەی ٣٥ دەقە پاتری مۆبایلەکێک بارگاوی دەکردەوە تا رێژەی لەسەدا ٨٠ـەبە هیچ جۆرێکیش ئەم جۆرە بارگاوی کەرەوەیە نوێیەی کۆمپانیای میزوو زیانی نابێت بۆ سەر پاتری مۆبایلەکە .
وە مایای وتنە ساڵی رابردوو کۆمپانیای ئۆپۆ تەکنەلۆژیایەکی نوێی ئاشکرا کرد بە ناوی Super Vooc کە ئەیتوانی لە ماوەی ١٥ دەقەدا پاتریەک لە رێژەی لەسەدا سفرەوە بباتە رێژەی لەسەدا سەد بەڵام بەداخەوە تائێستە هیچ جۆرە نوسخەیەکەی فەرمی لەو بەرهەمە بڵاونەبۆتەوە بۆیە بە بڵاوبوونەوەی ئەم بەرهەمەی میزوو لەچاو ئەو بەرهەمەی ئۆپۆدا کەبە ١٥ دەقە بارگاوی کەرەوەیەک بوو زۆر باشترە و سەلامەتە بۆ بەکارهێنەرەکانیان .