لە گرتەیەکی ڤیدیۆیەکی نوێ لە “یوتیوب” هەڵساون بە تاقیکردنەوە لەسەر ڕادەی بەهێزی ئایفۆن X و خۆگرتنی ئامێرەکە بەرامبەر ئەو زەبرە دەرەکیانەی کاری تێدەکەن.
ئایفۆن X کە تازەترین مۆبایلی کۆمپانیای ئەپڵە و ژمارەیەک تایبەتمەندی نایابی تێدایە، شاشەیەکی گەورەی هەیە بەهۆی ئەوەی تەواوی پێشەکەی داپۆشیوە هیچ دوگمەیەک جگە لە دەنگ زیاد کەر و کەمکەرەکان بۆ ئامێرەکە دانەنراوە، جیاواز لەئایفۆن ٧ پلەس کە دە چەمایەوە و دەبو پەستانی زۆر بخرێتە سەر مۆبایلەکە.
ڤیدیۆکە لەلایەن کەناڵی ” JerryRigEverything” بلاوکراوەتەوە، ئەوە نیشاندەدات کە شاشەی ئایفۆنەکان تا چەند بەرگەی شوخت و بەکارهێنانەکانی ڕۆژانەمان دەگرێت.
لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت ئایفۆنەکە وەک زۆربەی مۆبایلەکانی دیکە بە کلیل و پارەی ئاسن و کەتەرەکان بە ئاسانی ناڕوشێت، وە شاشەکەی بەرگەی گەرمی دەگرێت بەڵام کاتێک دەسوتێت چاکنابێتەوە.!
هەروەها ئایفۆن X دوو کامێرای لە بەشی پشتەوە بە ڕونی ١٢ مێگا پیکسڵ هەیە و ئاوی تێناچێت و ناسەرەوەی ڕوخساری بەشێوەیەکی نایاب بۆ دانراوە.
[/su_youtube_advanced]