پاتری لاپتۆپی نوێ (120) خولەك كەمتر یان زیاتر كاردەكات، بەڵام بەهۆی گۆرانكاری و نوێكارییەوە لە لاپتۆپەكان لە رووی (خێرایی پرۆسێسەر، ڕام، هاردێسك، رووناكی شاشە، یاری و پرۆگرام، گرافیك …هتد) هێزی پاتری لاپتۆپ دادەبەزێت.

چارەسەر چیە ؟

بەكارهێنەری لاپتۆپ دەبێت چەند خالێك هەیە پەیڕەوی بكات بۆ بەردەوامی و تەمەند درێژی پاتری لاپتۆپەكەی وەك شارەزایان ئاماژەیان پێداوە لەوانە :-

1. كاتی بەكارهێنانی لاپتۆپ بە (كارەبا) دەبێت پاتری لاپتۆپ دەربهێندرێت و لە لاپتۆپدا نەبێت.

2. كاتی بەكارهێنانی لاپتۆپ بە پاتری نابێت كێبلی كارەبای تێدابێت.

3. كاتی بەكارهێنانی لاپتۆپ بە پاتری وا باشترە پاتری فوول بێت.

4. پاتری نابێت پربكرێتەوە واتە (چارچ بكرێتەوە) تاكو نەگاتە (10%)

5. پاتری لاپتۆپ نابێت بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك بێ (چارچ كردن) پركردنەوە، دابندرێت وا باشترە لە هەفتەیەك بۆ سێ هەفتە جارێك چارچ بكرێتەوە، یانیش بەپێی پێویستی بە كارهێنان.

6. كاتێك پاتری لەلاپتۆپدا بێت و بە كارەبا پێی بكەی دەبێتە هۆكاری زووتر لەدەست دانی پاتری، هەموو كار پێ كردنێك بەكارەبا لەسەر پاتری لاپتۆپ دەژمێردرێت، چونكە پاتری لاپتۆپ ئامادەكراوە بۆ چەند جارێك (چارج كردنەوە).

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

كۆمێنتێك بنووسە