بەكارهێنانی e-book لە شەودا مەترسیدارەپزیشكانی ئەمریكایی دەڵێن ئەگەر شەوان كاتێكی زۆر بەدیار شاشەی سكارتفۆنەكەتەوە بەسەرببەی، ئەوا خەوت تێكدەچێت و زیان بە تەندروستیت دەگات. توێژەرانی زانكۆی هارڤارد بەراوردیان لەنێوان خەوی دوو گرووپدا كرد، گرووپێك كە شەوان خەریكی خوێندنەوەی كتێبی ئاسایی بوون، گرووپێكی دیكە كتێبی ئەلیكترۆنی (e-book) یان دەخوێندەوە لەسەر شاشەی هاوشێوەی سمارتفۆن و تابلێتەكان.

دواتر بۆیان دەركەوت ئەوانەی كتێبی ئەلیكترۆنی دەخوێننەوە خەویان پچڕ پچڕە و بەیانی دواتریش زیاتر هەست بە ماندوێتی دەكەن. كاژێری بایۆلۆجی تێكدەدات لە جەستەی هەمووماندا كاژێری بایۆلۆجی هەیە كە جەستەمان بەپێی كاتی شەو و رۆژ رێكدەخات. یەكە پێوانەی ئەو كاژێرەش رووناكییە. ئەو رووناكییەی لە شاشەی سمارتفۆن و تابلێت و رووناكی لیدەوە دەردەچێت، شەپۆلی شینە. ئەو شەپۆلەش بەوە ناسراوە كە كاژێری بایۆلۆجی جەستەمان تێكدەدات.

ئەگەر ئێواران و شەوان راددەیەكی زۆری ئەو شەپۆلە شینەمان بەربكەوێت، ئەوا هۆرمۆنی هێوركەرەوەی میلاتۆنین لە شەودا و لە جەستەمان وەك پێویست دەرنادرێت.

زاناكان 12 كەسیان بۆ ماوەی 105 رۆژ لە تاقیگەی خەوتندا دانا. 5 رۆژ كتێبی ئاساییان خوێندەوە و 5 رۆژی دیكەش كتێبی ئەلیكترۆنی. بەشێوەیەكی رێكخراویش خوێنی ئەو كەسانە وەرگیرا بۆ پێوانی ئاستی هۆرمۆنی خەوێنەری میلاتۆنین. دواتر دەركەوت ئەوانەی لەرێگەی سمارتفۆن و تابلێتەوە كتێبیان خوێندووەتەوە، ئاستی هۆرمۆنی میلاتۆنینیان كەم بووەتەوە، ئەمەش وایكردبوو سەختتر خەویان لێبكەوێت و كەمتر لە خەوی قووڵدا بمێننەوە، بەیانی دواتریش زیاتر هەست بە ماندووبوون بكەن.

مەترسیدارە سەرۆكی تیمی توێژەران پرۆفیسۆر چارلز زیسلەر دەڵێت، ئەم ئەنجامە دەریدەخات نەوەی نوێ‌ لە مەترسییەكی زیاتردان، چونكە بەهۆی ئەو ئامێرە نوێیانەوە لە خەوی تەندروستانە بێبەش دەبن “كەمخەوی مەترسی تووشبوون بە چەند نەخۆشییەك زیاد دەكات، لەوانە: نەخۆشیی دڵ و بۆرییەكانی خوێن، نەخۆشیی میتابۆڵیی وەكو قەڵەوی و شەكرە، هەروەها نەخۆشیی شێرپەنجەش”. د.ڤیكتۆریا ویڤیڵ توێژەر لەبواری پەیوەندیی خەو و رووناكی دەڵێت “دەبێت ئامۆژگاری خەڵكی بكەین لە ئێوارە و شەواندا ئەو ئامێرانە كەمتر بەكاربهێنن كە تیشك و رووناكی دەدەنەوە، بەتایبەت هەرزەكاران كە بەشێوەیەكی بەربڵاو سمارتفۆن و تابلێت بەكاردێنن”.

پرۆفیسۆر زیسلەریش دەڵێت هەرزەكاران زیاتر لە مەترسیدان لەم رووەوە، چونكە درەنگ دەنوون و ناچاریشن بەیانی زوو بۆ قوتابخانە هەستن، بەوەش خەوێكی خراپ و دواجار تەندروستییەكی خراپیان دەبێت.

ئاماده‌كردنى : ئارمان ڕه‌حمان

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.