لە هەر پیشەسازیەک بەرهەمی ئۆرەجیناڵ و بەرهەمی ساختە هەیە، هەردەم بەرهەمی ئۆرەنجیناڵ ناوبانگی باشتر دەبێت، هەر کۆمپانیایەکیش بەرهەمەکانی پەسەند بوون لەلایان بەکارهێنەرانەوە ئەوە چەندین کۆمپانیای تر دەست بە لاساییکردنەوە و دروست کردنی بەرهەمەکانی ئەو کۆمپانیایە دەکەن.

بەڵام چی ڕوودەدات ئەگەر پێتان بڵێین کۆمپانیایەک بە بەتەواوەتی ئایفۆن ئێکسی دروست کرد.

دوای بڵاوکردنەوی ئایفۆن ئێکس لە مانگی ڕابردوو لەلایان کۆمپانیای ئەپڵ، چەندین کۆمپانیای دەستیان بە دروستکردنی ئایفۆن ئێکس کرد لەسەر هەمان دیزاینی ئایفۆن ئێکسی ئەپڵ.
لە دواهەمین کاردا کۆمپانیای Leagoo کە کۆمپانیایەکی چینیە هەڵساوە بە دروست کردنی ئایفۆن ئێکس بە سیستەمی وەگەرخەری ئەندرۆید.

کۆمپانیای ناوبراو بڵاوی کردەوە مۆبایلە نوێیەکە بەناوی Leagoo S9 کە هەمان دیزاینی ئایفۆن ئێکسی هەیە بە سیستەمی وەگەرخەری ئەندرۆید کاردەکات، قەبارەی ڕوونمای 5.8 ئینجە، بەرزی پیشاندەری 19.5:9. پەنجەمۆر دەخوێنێتەوە لۆگۆی کۆمپانیای ئەپڵی لەسەرە.

2تا ئێستا هیچ زانیاریەکی تر لەسەر ئەو مۆبایلە نوێیەی کۆمپانیای Leagoo بڵاو نەکرایتەوە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.