بەكارهێنەرانی ئەپڵ ئاگادار دەكرێنەوە بۆئەوەی ئەو نامانە نەكەنەوە كە لەلایەن كۆمپانیای ئەپڵەوە بۆیان دێت , كە تیایدا فێڵ لە خەڵك دەكەن و داوای چەند زانیارییەكی لێدەكەن .
لە نامەكەدا نووسراوە كە ئەكاونتی بەكارهێنەرەكە ڕاگیراوە و پێویستە ئایتوونز ئەكاونتەكەی چالاك بكاتەوە بۆئەوەی ڕانەگیرێت و لەكار نەكەوێت .
ئەم فێڵە نوێیە لە دوایەمین كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی كۆمپانیای ئەپَڵ دا ئاماژەی پێكرا كاتێك نوێترین جۆری ئایفۆن و ئایپادی بە خەڵك ئاشناكرد .
كاتێك نامەكەت بۆ دێت وا دەردەكەوێت لە ئایتوونسەوە هاتووە هەروەها لە ناوەڕۆكی نامەكەدا لینكێكی تێدایەو پێت دەڵێ‌ دەبێ‌ ئەو لینكە بكەیتەوە .
ئەگەر نامەیەكی لەو شێوەیەت بۆ هات , پێویستە نەیكەیتەوە , لەبەرئەوەی ڤایرۆسی تێدایە , بۆیە پێویستە هەر كە نامەیەكی لەو شێوەیەت بۆهات دەستبەجێ‌ بیسڕیتەوە .
كۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند “هەرگیز لە كۆمپانیاوە نامە بۆ خەڵك نانێرین تیایدا داوای زانیری كەسی و ئەكاونت و ووشەی نهێنی و ژمارەی حسابی تایبەت بەخۆیان لێبكەین”. هەروەها ڕاشیگەیاند پێویستە ئەو جۆرە نامانە نەكرێنەوەو دەستبەجێ‌ بیانسڕنەوە . هەروەها پێویست ئەپڵ ئەكاونتەكەت لە هیچ وێبسایتێكی تری جگە لە وێبسایتی ئەپڵ نەكەیتەوە .
83980102062016095830
ئامادەكردنی : دوا ڕۆژ

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.