تاقیكردنه‌وه باشترین به‌ڵگه‌یه! هه‌ریه‌كه‌ به‌جۆرێك له ‌جۆره‌كانی لینوكس ڕاهاتووه و كاری له‌سه‌ر كردووه، به‌ڵام له‌ ئه‌نجامدا گشتیان نزیكن له ‌یه‌كه‌وه‌، هه‌ندێك جاریش حه‌ز و ویستی ئه‌و كه‌سه‌ش ڕۆڵ ده‌بینێ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و دابه‌شكه‌ره.

ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ڕاده‌یه‌ك شاره‌زاییان له‌ لینوكس په‌یدا كردووه، زۆر جار وا پێویست ده‌كات به‌ ئاره‌زووی خۆیان هه‌ندێك گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ویست و داخوازییه‌كانیان بگونجێت.

3.2.2. كام له كاڵاڕه‌قه‌كان له ‌لایه‌ن لینوكسه‌وه پشتگیری ئه‌كرێن؟ ئه‌مڕۆ تا ڕاده‌یه‌ك ده‌توانرێت بوترێت به‌شێكی زۆر زۆر له‌ كاڵاڕه‌قه‌كان له‌ لایه‌ن لینوكسه‌وه پشتگیری ده‌كرێن، جاران باو بوو كه‌ ئه‌م كارته‌ یان ئه‌و (USB) ه له‌سه‌ر لینوكس كار ناكات، ئه‌مڕۆ ئه‌وانه‌ گه‌ر مابێتیش به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر كه‌متر له‌ جاران ده‌ركی پێ ده‌كرێت، به‌ڵام له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ له‌سه‌ر ته‌لارسازییه‌كی وه‌ك ئینتێل 386 لینوكس یان 486 لینوكس بێ هیچ سه‌رئێشه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێت، كه‌ ئه‌مڕۆ بۆ هه‌ندێك سیسته‌می نوێی وه‌ك ویندۆزی ئێكس پی ئه‌و جۆره‌ كۆمپیوته‌رانه نابێت بێنه‌ گفتوگۆوه‌. ڕه‌نگه‌ باشترین شوێن بۆ زانیاری ده‌رباره‌ی كاڵاڕه‌قه‌كان ئه‌م په‌ڕه‌یه‌‌ بێت.

ئاماده‌كردنى :ئاكۆ سه‌عیدى

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.