ئەگەر هاتوویتەتە نێو فەیس بووكەكەتەوە و پەیامێكت ئاراستە كراوە كە تۆ ناتوانیت بچیتە نێو هەژمارەكەتەوە، ئەوا نیگەران مەبە تەنها تۆ توشی ئەم حاڵەتە نەهاتووی!
دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەرواری 12/11/2016 فەیس بووك كێشەیەكی تێكەوت بۆ ماوەیەك كە نەدەتوانرا بچیتە فەیس بووكەوە و هەژمارەكەت بكەیتەوە.
Account Temporarily Unavailable: ئەمە ئەو پەیامەیە كە ئاراستەی كۆمەڵێك كەس كرا كە ڕیژەكەی نەزانراوە و بە دەیان كەس مەزەندە دەكرین، ئەم پەیامە ئاراستەیان كرا بێت كاتێك هاتبنە ژوورەوە بۆ نێو هەژمارەكەیان كە پییان دەڵێت ببورە ناتوانیت هەژمارەكەت بكەیتەوە و ئێستا لەبەر دەست دا نیە. هاوكات ئەو كێشەیە دیار نیە كە چ شوێنێكی گرتۆتەوە بەڵام بە هەڕەمەكی لە چەندین شوێن ئەم كێشەیە هەبووە و بە پێی ئەو هەواڵەی سەرچاوەم گرتووە، ئەوانیش توشی هەمان گرفت هاتوون.
دوا بەدوای ئەو كێشەیە زۆری نەخایاند و لە تویتەر كۆمەڵێك تویت كراو ئاماژە بەو كێشەیە كرا كە تووشی فەیس بووكەكانیان هاتبوو.
خۆشبەختانە ئێستا كێشەكە بوونی نەماوە و چارەسەر كراوە، هەر وەكو زانیاری كۆمەڵێكی زۆر گۆرانكاری لە ڕووكاری سەرەكی فەیسبووك كراوە كە بەكارهێنەر بە ئاسانی هەستی پێدەكات.
تیك ئای: ڕەنجە حسێن