دیارە خۆی لە هاک چەندین رێگا و قۆناغ هەیە ، یەکێک لە قۆناغەکان بەدواچونە واتا لێکۆلینەوە یاخود بەدواچون.
چۆن؟
ئێمه لەم باسە دا ئێمە سود لە Social Engineering وەردەگرین کە پێکەوە بۆ بەدەست هێنانی زانیاری ، چۆن ؟
دیارە مەبەستەکە رونە کە Social Engineering واتا چی ! واتا فێڵ کردن و فریودان !
ئینجا بە هەرشێوەیەک بێت ! گرنگ ئەوەیە متمانەی بەرامبەر یاخود کارێک بکەی کە بەرامبەر رابکێشی . ئەم رێگەیە پێویستی بە تەکنیک و فکرەیەکی قوڵ هەیە ، کەسەکە دەبێ شارەزایی بواری کۆمەڵایەتی و هتد ،، بێ ، لە زۆربەی روانگەکان توانای هەبێ .
ئامانجى ئێمە دەست کەوتنی زانیاریە ، بۆ نمونە ، تۆ دەتەوێ کۆمپانیایەک هاک بکەی !
دوای ئەوەی پلان و رێخستنەکانت دادەنێی یەکێک لە خاڵەکان ئێمە بەکاری دێنین Social Engineering , چۆن؟ ترساندن ، ناوی ساختە ، گەران بەدوای زانیاری کەسەکان ، سەیری کردنی نێتوۆرکی شەریکەکە , IP , ، ژمارەی کەسەکانی ، چۆنیەتی کار کردنیان ، رێک وەک لێدانی بانک وایە grin emoticon ئەبێ لێکۆلینەوەی لێ بکەی ، دیارە لە بابەتەکانی داهاتوو باسیان دەکەین لەسەر چۆنیەتی ئەنجام دانی پلان ،
—————-
گوێ گرتن یاخود سیخوری Eavesdropping
گوێ گرتن لە کەسەکان لە رێگەی تەلەفۆن بێ چاودێری بێ هەرشتێک بێت گرنگ دەست کەوتنی زانیاریە ، یاخود نامە و فاکس و هتد ،، ئەمانە هەمووی هۆکارن بۆ گەیشتن بە ئامانج بەڵام پێویستی بە کات و پلان هەیە ،
—————–
سەیرکردن Shoulder Surfing
واتا راوەستان یاخود نە نهێنی سەیر کردن لە کاتی چات ، نوسینی پاسۆرد ، هەرشتێک بۆ دەست کەوتنی زانیاری لەم تەکنیکە دەبێ بە شێوەیەک بێت بەرامبەر هەست پێ نەکا ، ئینجا لەو رێگەیەوە هەوڵ دەدەین ئەو شتانەی دەمان هەوێ دەستمان کەوێ
——————
زبڵدانەکان Dumpster Diving
زبڵدانەکان زۆر گرنگن ، زۆر جار زانیاری گرنگیان تێدایە ، چۆن ؟
زۆرێک لە خەلکی شتەکانیان کە فرێ دەدەن دەیخەنە زبڵدانەوە ، ناو ، زانیاری ، حساب بانکی ، ip , بەروار ، username ، password ، زۆر شتی گرنگ لەم رێگەوە دەکرێ ئێمە شتانێک بەدەست بێنین کە سودی دەبێ لەو شتەی دەمان هەوێ بەدەستی بێنین
و بۆ بەدەست هێنانی ئامانجەکەت دەبێ هەموو رێگایەک تاقی بکەیەوە !
ئامادهكردنى : دلشاد عزیز