ئایا تا ئێستا زانیووته ئه‌و وێنانه‌ی له فه‌یسبووك بڵاوی ده‌كه‌یته‌وه له چ شوێنێك و به چ شێوه‌ییه‌ك هه‌ڵده‌گیرێت (سه‌یڤ) و پارێزراو ده‌بێت؟
له ڕاستیدا پاراستنی داتاكان له جیهانی ته‌كنه‌لۆژیادا ئاسان نییه و هه‌میشه خاڵی لاوازی و سه‌ر ئێشه‌ی زۆربه‌ی كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆژیه‌كان بووه ، بۆیه به‌رده‌وام به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵیان داوه به ڕێگای جیاواز ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر بكه‌ن .
كۆمپانیای گۆگڵ له ڕێگای خه‌رجی لێگرتن و شاره‌زایی زۆر هه‌وڵده‌دات ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر بكات ، كۆمپانیای مایرۆسۆفت له ڕێگای هه‌ڵگرتنی بنكه‌ی زانیارییه‌كان له ژێر ئاودا ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌دات به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یربوو و له‌م ڕۆژانه‌دا بووه‌ته ده‌نگۆی هه‌واڵی میدیا ته‌كنه‌لۆژیه‌كان ئه‌و ڕێگای هه‌ڵگرتنه‌ی مارك زووكه‌ربێرگی خاوه‌نی كۆمپانیای فه‌یسبووك بوو كه دوێنێ ٢٨ ئه‌یلوول له پۆستێكی فه‌یسبووكیدا ڕێگای پاراستن و هه‌ڵگرتنی داتاكانی فه‌یسبووكی بڵاوكرده‌وه .
ئه‌م ڕێگا چاره‌سه‌رییه‌ی كۆمپانیای فه‌یسبووك زۆر ساده‌تره و بریتیه له دانانی وڵاتێكی سارد بۆ داتاكان تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئه‌و بنكه چاره‌سه‌ریه‌ی له باكووری وڵاتی سووید له شارۆجكه‌یه‌كی بجووك كه ده‌كه‌وێته ناودارستانێكی سارده‌وه كه ده‌توانن داتا گه‌رمه‌كان بۆ خۆیان په‌لكێش بكه‌ن ته‌نها به ٧٠ ميلى بازنەى باكوورى شمالى دامه‌زراندووه.
ئه‌وه‌ی جێگای شانازییه بۆ مارك زوكه‌ربێرگ كه دوێنێ ڕایگه‌یاند بڕی یه‌ك ده‌رزه‌ن وێنه‌ی بڵاوكراوه‌یان تێدا خه‌زن كردووه ….
ئاماده‌كردنى :بۆتان لوقمان