Augmented reality بریتییە لەو تەکنەلۆژیایەی کە شتێکت پێ نیشاندەدا بە شێوەی 4D یان چوارلا یاخود بڵێین بەشێوەیەکی وا پێشانت دەدا کە لە ڕاستی بچێت و وەک بەرجەستە بەدیاربکەوێت بەڵام لەڕاستیدا بوونی نییە بەڵکو لەسەر ئەو ئامێرەی کە بەکاری دەهێنی دەردەکەوێت هەڵبەتە بەهۆی ئەپلیکەیشنی تایبەتەوە.

ماڵپەری تێك ئای ، وەكو یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژی لە كوردستان و عێراق بۆ یەكەمین جار چۆنیەتی ئەنجامدان و بەكارهێنانی ئەم تەكنەلۆژیایەتان بە زمانی كوردی  بۆ بڵاو دەكاتەوە .

پێویستیەکانی بەگشتی بریتییە لە
1. بوونی وێنەی ئامانج target image
2.ئەپڵیکەیشنی تایبەت بۆ ناسینەوەی

وێنەیەك لەكاتی بەكارهێنانی ئەپڵیكەیشنەكە ..

maxresdefault (1)

شێوازی بەکارهێنانی

پێویستە ئەپڵیكەیشنەکە بکەیتەوە و مۆبایلەکەت ئاراستەی وێنەی ئامانج بکەیت چونکە وێنەکە چەند کۆدێکی تێدایە کە ئەپەکە واپڕۆگرامکراوە بەناسینەوەی کۆدەکان فرمانەکانی جێبەجێبکات .

وە ئێستاکەش ئەو تەکنەلۆژیایە لەپەرەپێداندایە بۆ گشت بوارەکان وەکو پزیشکی و فێرکردن و پیشەسازی و بزنس و مارکێتینگ و فیلم و GPS و یاری ….. هتد ،چونکە ئاسانکاریەکی زۆردەکات بۆ فێرخوازان و بەکارهێنەران لە گشت بوارێکدا .

نموونەش نوێترینیان ئەو ئەپلیکەیشنەیە کە دەتوانی ناو لەشی خۆتی پێ ببینی وەک لە پێشوتر باسمانکردبوو وە ئەپلیکەیشنێکمان بەدیاری بۆ ئێوە ئامادەکردووە لەگەڵ وێنە ئامانجەکەی target image .

پێویستە وێنەکە پرینت بکەنە سەرکاغەزێک کێشە نییە هەر قەبارەیەک بێت A4 بێت A3 بێت یان لەوان بچوکتر یان گەورەتربێت کێشە نییە .

وەلەداهاتووش کۆمەڵێک ئەپلیکەیشن و یاری تەیبەت بەوە پۆست دەکەین چاوەڕوانبن!!!! ……………

لینکی بەرنامەکە بۆ ئەندرۆید android لە پلەی ستۆر

لێرە كلیك بكە

وە بۆ ئایفۆن ios لە ئەپستۆر

لێرە كلیك بكە

بۆ بینینی ئەپڵیكەیشنەكە و چۆنیەتی  بەکارهێنانی سەیری ئەو ڤیدیۆیە بکە

 

ئامادەكردنی : ئەحمەد گابەرەكی

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.