هەرگیز رێگە مەدە پاتری مۆبایلەکەت بەردەوام بەتاڵ بێتەوە(ببێتە سفر) چونکە تەمەنی پاتریەکە کورت دەکاتەوە.
لە نوێترین توێژینەوە لەسەر پاتری مۆبایل بڵاوکراوەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات :
پاتری مۆبایل پێک هاتووە لە شانەی ئایۆنی لیثیۆم. کە تایبەتمەندی ئەم جۆرە شانەیە ئەوەیە کە ژمارەیەکی دیاری کراوی هەیە بۆ بەتاڵ بوونەوە( واتە ژمارەی ئەو جارانەی کە دەگاتە سفڕ) دیاری کراوە.
بە واتایەکی تر ، هەر پاتریەکی لیثیۆم ٤٠٠ خولی بۆ داندراوە ( واتە تاوەکوو ٤٠٠ خوول هەمان تایبەتمەندی یەکەم رۆژی هەیە)

بۆیە ئەگەر بێت و ٤٠٠ جار مۆبایلەکەت شەحنی سفر بویەوە، ئەوا رێژەی لە سەدا بیستی تەمەنی پاتریەکەت لەدەست دەدەیت.کاتێک مۆبایلەکەت شەحنی نامێنێت و دەبێتە سفر، ئەوا بە پاتریەکی مردوو ئەژمار دەکرێت، تاوەکوو دەست بەکار بکاتەوە پێویستی بە توانایەکی زیاتر هەیە بۆ بەکار کەوتنەوەی کە هەندێک جار شۆکێکی کارەبای دروست دەکات.
هەروەها کاتێک مۆبایلەکەت پڕ بوو، ئەگەر دەری نەکەیت، ئەوا مۆبایلەکەت گەرم دەبێت و کارلێکی کیمیایی گەرمی روودەدات کە زیان بەخشە بۆ مۆبایلەکانتان.

کەواتە باشترین رێگا و رێکارەکان بۆ پاراستنی پاتری مۆبایلەکانتان بریتیە لە :
هەوڵ بدە لەرێژەی شەحنی مۆبایلەکەت لە نێوان %٨٠ بۆ  %٥٠ بێت .
هەرگیز مۆبایلەکەت بەکارەباوە بەجێمەهێڵە  بەتایبەت کە دەخەوی (واتە کە پڕ بوو دەری کە)
هەرگیز بەکاری مەهێنە تا دەبێتە سفر
لەکاتی شەحن کردنەوە بەکاری مەهێنە
مانگانە جارێک مۆبایلەکەت فوول بکە(% ١٠٠) و پاشان بەکاری بهێنە تا دەبێتە کەمتر لە %١٠

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.