ڕەخنەیەکی زۆر دەگیرێت لە جەیڵبرێکی ios 9.3.3 کەلەلایەن Pangu , PP ڕاگەێنرا کە گوایە کێشەو گیروگرفتی زۆری تێدایە و ئەوەی لەڕێگەی مۆبایلەوە بیکات تووشی کێشە ئەبێت و زۆر شتی تر….
.
ڕوونکردنەوەو چارەسەر :

۱- جەیڵ برێکی ئەم جارە وا بڵاو کرایەوە کە سیدیا کێشەی تیایەو زوو زوو کراش ئەبێت بەڵام ئەمە پەیوەندی بەوەوە نیە بەڵکو جەیڵ برێکەکە لە جۆری semi – jailbreak ە واتا لەکاتی کوژانەوەو داگیرسانەوەی ئامێرەکەتدا جەیڵ برێکەکە لا ئەچێتەوە بۆیە پێویستە دووبارە ئامێرەکەت جەیڵبرێک بکەیتەوە ئەمەش پێچەوانەی جەیڵ برێکی جۆری untethered – jailbreak ە کە بریتيیە لە دەستکاری کردنی سیستەم بۆیە بەهیچ شێوەیەک ئەو کێشەیەت بۆدروست نابێت وەک جەیڵ برێکەکانی پێشوو
.
۲- لە ڕێگەی مۆبایلەوە یان لەڕێگەی کۆمپیوتەرەوە ئامێرەکەت جەیڵ برێک کردووە هیچ جیاوازی نیە
.
۳- سەبارەت بە ئیشنەکردنی تویکەکان پیویستە چاوەڕێ بین تا update بۆ تویکەکە دێت واتا دیڤلۆپەرەکەی نوێی بکاتەوە تا لەگەڵ ڤێرژنە تازەکە بگونجێت و دانەبەزینی تویک و کارنەکردنی پەیوەندی بە جەیڵ برێکەوە نیەو تەنها کێشە لە نوێ نەکردنەوەی تویکەکەیە .

ئاماده‌كردنی : محمد كه‌مال

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.