سامسۆنگ لەدوای ڕاگەیاندنی دواین بەرهەمی خۆیی كە گالاكسی نۆت 7 بوو، پاش ئەوە خزمەتگوزاریەكی نوێی ڕاگەیاند بەناوی Samsung Cloud كە ئەم خزمەتگوزاریە كاری چاپكردنی بنكەی زانیاری بەكارهێنەرە، پاراستنی زانیاریەكان لەنێوان بەكاربەری جیاواز ،چۆن بتوانم بەشێوەیەكی دروست بەكاری بهێنم؟ پاڵپشتی كامە ئامێردەكات؟ چۆن بەدەستی بهێنم؟
Samsung Cloud چییە ؟
خزمەتگوزاریەكی نوێیە بەكاردێت بۆ هەڵگرتنی زانیاریەكان، لەسەرەتادا بۆ گالاكسی نۆت 7 بەردەستە جارێ هیچ زانیاریەكی دروسست نییە لەسەر بەرواری دەرچوونی ئەم خزمەتگوزاریە بۆ ئامێرەكانی تری سامسۆنگ نادیارە، ئەم خزمەتگوزاریە 15 گێگابایت دەبەخشێتە بەكارهێنەران بۆ ڕووبەری چاپكردنی زانیاریەكان، چاپكردنەوەی سەر لەنوێ، وەگۆڕینەوەی زانیاریەكان لەنێوان بەكارهێنەر لەحاڵەتی هەبوونی زیاتر لە ئامێرێك.
Samsung Cloud پاڵپشتی كامە ئامێردەكات ؟
بەشێوەیەكی بنەڕەت زیادكراوە بۆ گالاكسی نۆت 7 زیادكراوە، بۆ ئامێرەكانی S7 و S7 EDGE دەتوانی دایبگری قەبارەی نەرمەواڵەكەش 150 مێگابایتە، هیژ زانیاریەك نییە دەربارەی ئەوەی كۆمپانیا كە ئەم خزمەتگوزاریە بۆ ئامێرەكانی تر بنێربێت.
چۆن ئەم خزمەتگوزاریە بەكاربهێنم بۆ چاپكردنی زانیاریەكان؟
بۆ چالاكردنی ئەم خزمەتگوزاریە سوود لێوەرگرتنی،بڕۆ بەشی ڕێكخستنی مۆبایل، پاشان كردتە لەسەر Cloud And Accounts بكە دواتر Samsung Cloud بكە، پاشان لیستی ئەو نەرمەوالانەت بۆ دەكرێتەوە كە دەتەوێ چاپیان بكەیت، وەهەروەها دەشتوانی سوود لە چاپكردنی خۆكارانە وەربگریت.
ئەم خزمەتگوزاریە دەتوانێت نەرمەواڵە بنەڕەتیەكانی مۆبایل چاپ بكات لەگەڵ زانیاریەكان، لەگەڵ ئەو كۆمەڵە شتانەی كەخۆت دیاری دەكەیت لە نەرمەواڵەی زیاتر ئەم خزمەتگوزاریە پشتگیری لەبەشێكی زۆر لە نەرمەواڵەكان دەكات، دەتوانی كاری چاپكردن لەسەر ڕونەمای مۆبایلەكەتدا ئەنجامی بدەیت وە ڕێگای ڕیزكردنی ئایكۆنەكان، ئامادەكردنی بەكارهێنەر ، وە ئەوانەی پەیوەندی بەبڕگە و بوخچە و ڤیدیۆكاندا هەیە كە چاپت كردوە پێشتر ، دووبارە دەتوانی لەسەر ئامێرێكی نوێ سوودی لەو شتانە وەربگریت كە پێشتر چاپت كردبوون.
خزمەتگوزاریەكی گرنگە بۆ زیاتر پارستن و چاپكردنی زانیاریە گرنگەكان هەمیشە حاڵەتی ڕوودانی تێكچوون یان ڕوودانی هەڵەی تەكنیكی پێشبینی كراوە، بۆیە واچاكترە بۆ پاراستنی زانیاریە گرنگەكانت چاپێكت لە شوێنێكی پارێزراودا هەبێت.
ئەم بابەتە لە لایەن هاوکارانمان ئەندڕۆکورد ئامادەکراوە